‌هەموو ساڵێک گووگڵ (ئەندرۆید)ێکی نوێ بڵاودەکاتەوە، ئەندرۆیدی ئەم ساڵ ناویی نووگەتە کە دەبێتە ٧ وەشان کە وەشێنرابێت.

ئەندرۆیدی نووگەت وەک و هەموو ئەندرۆیدەکانی تر لە کاتی بڵاوکردنەوەیەدا کۆمەڵێک کۆمپانیاکان ڕایانگەیادووە کە بۆ ئامێرەکانیان دەنێرن و وە هەندێکی تریش بێ دەنگن، لەم بابەتەدا ئاماژە بە هەندێک زانیاریی دەکەین، کە ئایە کۆمپانیاکەن کەی دەیانەوێ نووگەت بۆ ئامێرەکانی پێشوویان بنێرن.

کەی دەگات بە موبایلەکەی من؟

ئەندرۆیدی ٧.٠ یان نووگەت لە ٢٢ی ٨ دەست کراوە بە بڵاوکردنەوەی، وە گووگڵ دڵنیای داوە کە LG V20 یەکەم ئامێر دەبێت کە سیستەمی ئەندرۆیدی نووگەت لەسەر جێگردەبێت و کاریی پێدەکات.

گووگڵ لە ئێستاوە دەستی کردووە بە ناردنی وەشانەکان بەشێوەی هەوای بۆ ئامێرەکانی نێکسس، ئەوانەی پێشتر خۆیان تۆمارکردووە بۆ وەشانی بیتا ئەگەری ناردنی ئەم وەشانە هەواییان زیاترە. (لەخوارەوەش نووگەتمان بەشێوەی Image داناوە کە دەتوانن بەشێوەی دەستی لەسەر ئامێرەکانتان دایمەزرێنن)

سامسۆنگ – Samsung

بە پێی کات زیاتر ڕووندەبێتەوە کە ئەندرۆیدی نووگەت دەگاتە کامە ئامێرەکانی ئەندرۆید، ئەوەی گرنگە بوترێت ئەوەیە کە سامسۆنگ بە Standardی خۆی تەنها دوو ساڵ پشگیری وەگەڕخەرەکانیان دەکات و نوێکاریان بۆ دەنێرێت، لەگەڵ ئەوەش ئەوەی دەزانرێت هەریەک لە  Galaxy S6 و Galaxy S7 بەدڵنیایەوە نووگەتیان پێدەگات، وە Galaxy S5 هەلێکی مامناوەندی هەیە و دیار نییە تا ئێستا.

1

S7 یەکەم ئامێری سامسۆنگ دەبێت وەشانی (نۆگا)ی بۆ بێت.

لە ماوەیی نزیکی ٦ مانگدا زۆربەی هەرزۆری ئامێرەکانی Galaxy S7 نووگایان پێدەگات و بەشێوەی هەوایی بۆیان دەنرێت.

نێکسس – Nexus

نووگەت بۆ نێکسس وەشینراوە و ئێستا بەشێوەی دەستی دەتوانرێت نوێبکرێتەوە، ئەمەش پاش بڵاوکردنەوەی وەشانەکانی نووگەت لەلایەن گووگڵ لە ئینتەرنێت، کە دەتوانرێت دگیرێت و Flash بکرێنە سەری ئامێرەکان، بۆ ئێستا تەنها ئەم ڕێگەیە هەیە لەوانەییە لە داهاتوو بەشێوەی نوێکاریی بەشێوەیەکی خۆکاریی بگات.

تەنها ئەم ئامێرەنە بەستەری داگرتنی Imageی وەشانەکانی دانراوە: (تا بتوانیت خۆت بەشێوەیەکی دەستی نوێیبکەیەتەوە)

وە لە نزیکترین کاتیشدا پەڕگەی واشانەکان بۆ Nexus 6, Nexus 6P وە (Nexus 9 (LTE بڵاودەکرێتەوە لەلایەن گووگڵ.

HTC

لە دوایی تێپەڕبوونی یەک ڕۆژ بەسەر کۆنفڕانسی I/Q گووگڵدا، HTC بڵاویکردەوە کە بەفەرمی هەریەک لە HTC 10, One A9 و One M9 (نووگات)یان پێدەگات، وە لە ساڵی ٢٠١٧وە دەست دەکرێت بەناردنی.

2

سۆنی – Sony

سۆنی بە فەرمی ناوی ئەو ئامێرانەی بڵاوکردۆتەوە کە ئەندرۆیدی (نووگەت)یان پێدەگات، کرتە بکە بۆ بینینی بڵاوکراوەکەیان.

“ئەندرۆیدی نووگەت دەگات بە هەریەک لەم ئامێرانە: Xperia Z3+, Xperia Z4 Tablet, Xperia Z5, Xperia Z5 Compact, Xperia Z5 Premium, Xperia X, Xperia XA, Xperia XA Ultra وە Xperia X Performance,” said Sony.

ساڵی ٢٠١٧ دەبێتە دەسپێک بۆ ناردنی نووگەت بۆ ئامێرەکانی سۆنی.

3

٢٠١٧ ناردنی نووگەت دەسپێدەکات.

LG

ساڵی ڕابردوو LG G4 یەکەم ئامێری ئەندرۆید بوو کە وەشانی مارشماڵۆی پێگەیشت لە هەندێک ناوەچەدا، ئەم ساڵ هەنگاوێک باشتر دەنێت و لە ڕێگی LG V20وە دەبێتە یەکەم ئامێر کە وەشانی نووگەت لەسەر جێگیربکرێت.

لە ٦ی مانگی ٩دا، ڵجی پردە لەسەر LG V20 لادەدات و دەیخاتەوە بازاڕەکانەوە، کە دەبێتە یەکەم ئامێر کە ئەندرۆیدی ٧ (نووگەت) لەسەر جێگیر بکرێت، کە ئەمەش لەلایەن گووگڵەوە دووپاتکراوەتەوە، ئەگەر چی یەکەم ئامێرە کە نووگەت لەسەر جێگیر کراوە بەڵام یەکەم ئامێر نابێت کە ئەندرۆیدی نووگەت کارپێبکرێت لەسەری بەڵک و نێکسس دەبێتە یەکەم ئامێر کە ئەندرۆید کار پێبکات وەک وەگەڕخەر.

LG ڕێگە دەدات بە بەکارهێنەرانی لە کۆریایی باشوور، وەشانی تاقیکاری نووگەی دابگرن و تاقیبکنەوە، ئەویش لە ڕێگای ئەم بەستەرەوە (تەنها بۆ ئەو بەرهێنەرانەیە کە لەناوخۆیی کۆریای باشووردا دەژین)

LG G5, یەکەم ئامێری ڵجی دەبێت نووگاتی بۆ بنێرێت.
4
ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە ئەندرۆکورد ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.