لە چین، پۆلیسەکان لەڕێگەی تەکنەلۆژیای ناسینەوەی ڕووخسار توانیان تاوانبارێک لە هۆڵی کۆنسێرتێکدا کە هەزاران کەسی تێدابووە دەستگیربکەن.
AO ناسناوی تاوانبارەکەیە پۆلیس بەدوایەوە بووە و داواکراو بووە،ئەو لەکاتی بڕینی بلیتی کۆنسێرتەکە، بەدیکراوە و دوای پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکەی دەستگیرکراوە لەلایەن پۆلیسەکانەوە.
کۆنسێرتەکە هی هونەرمەند Jacky Cheung بووە کە ٦٠،٠٠٠ (شەست هەزار) کەس ئەو ڕۆژە ئامادە بووە، کامێڕەی چاودێری ئاستبەرز دانرابووە لە شوێنەکە و تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخساری مرۆڤیان تێدا هەبووە.
دوای چوونی تاوانبار بۆ هۆڵی کۆنسێرتەکە لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەیدا بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش، کامێڕا چاودێرییەکانی شوێنەکە ئەویان بەدیکردووە و ڕووخساریان ناسیوەتەوە، ڕاستەوخۆ سیستمی ئاگادارکردنەوەی کامێراکە پەیامی ناردووە و پۆلیسەکانی لێ ئاگادارکردۆتەوە.
تاوانبار تووشی شۆک بووە بە گەیشتنی پۆلیسەکان و پێزانینی شوێنەکەی،لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت ” گەر زانیبای وەها کامێڕەیەک لەو شوێنەدا بوونی هەیە، هەرگیز پێی نەدەخستە ئەوێ و نەدەچوو بۆ کۆنسێرتەکە “.
بەپێی هەواڵێکی BBC،بواری ئاسایشی چین تۆڕێکی گەورەی کامێرەی چاودێری کردنی دامەزراندووە و نزیکەی ١٧٠ملیۆن کامێڕەی چاودێری تائێستا جێگیرکراون و ڕەنگە ئەو ڕێژەیە زیادبکات و بگاتە ٤٠٠ملیۆن لە سێ ساڵی داهاتوودا، وە زۆرێک لەو کامێڕایانە زیرەکن و سیستمی ناسینەوەی ڕووخساریان تێدا هەیە.