به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌مه كه ده‌كاته دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر Matthew Roberts دواین ڤیدیۆی باره‌گا نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵی بڵاوكرده‌وه كه جۆری ڕیكۆردكردنی ڤیدیۆیكه به شێوازی ڤیدیۆی فڕین تۆماركرابوو واتا له ڕێگای ئه‌و ئامێرانه‌ی كه ئامێری فڕینن و كامێرایێكیان پێوه په‌یوه‌ست كراوه.
ئه‌م ڤیدیۆیه ئه‌وه نیشان ده‌دات كه له ماوه‌ی ساڵێكدا گۆڕانكارییه‌كان چین و چی كراون ، ڤیدیۆیه‌كه له سه‌ره‌تادا به‌وه ده‌ست پێده‌كات كه گۆڕانكاریه‌كانی مانگ دوای مانگ نیشانده‌دات دواتر ئامێره فڕۆكه‌كه ده‌چێته قوڵایی شوێنه‌كان.
به‌شێكی زۆری باره‌گاكه به سه‌وزایی ده‌واره‌دراوه كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بیرۆكه‌ی به سه‌وزایی كردنی ستیڤ جۆبس هه‌روه‌ها جگه له‌مه بۆ گه‌شه‌پێده‌ر و كارمه‌نده‌كانی تر هۆڵێكی گه‌وره‌یی له‌ش جوانی ئاماده‌كراوه جگه له شوێنی مه‌له‌وانی و زۆر شوێنی تر كه له‌م باره‌گا گه‌وره‌یه بیرۆكه‌كان خراونه‌ته كار و له واده‌ی ته‌واوبوونیان نزیكبوونه‌ته‌وه.