ئه‌مرۆ به‌رواری 16/5/2017  كۆمپانیای HTC  تایوانی به‌رهه‌مێكی نوێی نمایشكرد به‌ناوی HTC U11 ، به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی به‌خۆوه‌ بینی به‌ جۆرێك توانی پێش هه‌ریه‌كه‌ له‌ پێكسڵی گۆگل و س 8 سامسۆنگ بكه‌وێت له‌كۆی كۆكردنه‌وه‌ی خاڵه‌كان.

مۆبایله‌كه‌ به‌ یه‌كه‌مین مۆبایل داده‌نرێت كه‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ به ڕوونیه‌كی زۆر و جوان ده‌خاته‌ به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌.

تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی HTC به‌ناوی HTC U11

-شاشه‌ رونمای مۆبایله‌كه‌ 5.5 QHD به‌ روونی 1440 پێكسڵ

-پرۆسێسه‌ری مۆبایله‌كه‌ش 835

-توانای پاتریه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ 3000 ملی ئه‌مپێر

-ڕام 4/6GB

-كامێرای دواوه‌  12MP  هاوێنه‌ی 1.7

-كامێرای پێشه‌وه‌  16MP  به‌هاوێنه‌ی 2.0

-برگه‌ی ناوه‌خۆیی مۆبایله‌كه‌ دوو جۆره‌  جۆری یه‌كه‌میان 64GB   و جۆری دووه‌میان 128GB

-وه‌ ده‌توانی برگه‌ی ده‌ره‌كی تا  2 تێرابایت له‌خۆ بگرێت.

-مۆبایله‌كه‌ په‌نجه‌مۆره‌ .

-دواین وه‌شانی ئه‌ندرۆید له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ بریتیه‌ له‌ 7.1 كه‌ ناسراوه‌ به‌ ئه‌ندرۆید نۆگا

نرخی مۆبایله‌كه‌ش 650 دۆلاری ئه‌مریكیه‌ له‌ بازاره‌كانی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها به‌ نرخی 750 یۆرۆ ده‌بێت له‌ بازاره‌كانی ئه‌وروپا

چه‌ند وێنه‌یه‌كی مۆبایلی  HTC U11

[/su_youtube_advanced]

C_mzOlhUwAAnggnC_7yVb8VYAA6qSY63bf865e30fbdde2f59b96e2b164dcfa

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆ م , له‌ كۆلێژى كارگێرى و ئابوری - به‌شى كارگێرى كار , ساڵانێكه‌ له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا زانیارى تێكه‌ڵاویم هه‌یه‌ , به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى شاره‌زایه‌كى باشم هه‌یه‌ له‌ زۆرێك له‌ بواره‌كانى ته‌كنه‌لۆیا ، و ئاره‌زووزی خزمه‌ت كردن ده‌كه‌م له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا و ئامانجم به‌ره‌و پێش چوون و شاره‌زابوونی زیاتری تاكی كوردە له‌ بواره‌دا .

Comments are closed.