بە ناوی خوای بەخشندە
دەبینین کە چەندەها بەرنامەی جۆراو جۆر هەیە بۆ دیزاین و ڕازاندنەوەی ووێنەکانمان
بەلام وەک ئاشکرایە کە بەرنامەی فۆتۆشۆپ باشترین و سەرکەوتوترین بەرنامەیە بۆ دیزاین و دەسکاری کردنی ووێنە
ئەوەی لیرەدا ئاماژەی پی دەکەم چەند خالیکە کە زۆر گرنگە دیزاینەران کاری لەسەر بکەن
- کاتێک دیزاینی پۆستەرێک دەکەیت هەول بدە باگراوندێکی کال دا بنییت ئەگەر تۆخ بوو هەول بدە کاڵی بکەیتەوە وەک ئەم نمونەیە
- هەولبدە باگراوندەکە اعتبار لە نوسین و تیکستەکەت بکات .
- هەول بدە ڕەنگی باگراوندەکە لە نوسینەکەدا بەکار نەهێنیتەوە واتە ئەگەر باگراوندەکەت سەوت بوو با ڕەنگی سەوز بەکار نەیەت لە نوسینەکانتدا
- بۆ هەر مەبەستێک دیزاینێکی دیاریکراو بەکار بهینە واتە بۆ پەند با شیوە دیزاینیکت هەبێت … بۆ پۆستەر و ئاگاداری با شیوەیەکی تایبەتت هەبیت بۆ ڕیکلام و بازرگانی با شیوەیەکی ترت هەبیت
- هەمیشە دیزاینی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فەرقی هەیە لەگەل دیزاینی لافیتەیەک و پۆستەرێک کە لە دەرەوە هەلبواسریت
- پیویستە بۆ دیزاینی هەلواسین و ڕیکلامی سەر جادە و دوکان ڕەنگی تۆخ بەکار بهێنریت لە فۆنتەکاندا نەوەک لە باگراوند
- هەمیشە هەول بدە لۆگۆیەکت هەبێت بۆ خودی خۆت و کارەکانت هەول بدە لۆگۆکەت گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت ماوە ماوە
- هەوڵ بدە فۆنتێک بەکاربهێنیت کە لە نزیک و دورەوە جوان بخوینرێتەوە و بینەر بێزار نەکات
ئێستاش پیویستمان بە بەرنامەی فۆتۆشۆپ هەیە بۆ ئەوەی دەست بکەین بە کاری دیزاین
ئەگەر بەرنامەی فۆتۆشۆپت نیە ئەوە کلیک لیرە بکە بۆ وەرگرتنی کۆتا فێرشن Adobe Photoshop CC
پاشان دەبیت ئاشنا بین بە چەند سایتیک کە باگراوندیان لی وەربگرین
ئیستاش ئەمە لینکی چەند سایتێکە دام ناوە کە باگراوندی تیدایە کە بە قیاسی Full HD
پاشان پیویستمان بە فۆنتی جوان هەیە بۆ ئەوەی نوسینەکانمانی پی بڕازیننەوە وەک ئەم نمونەیە
کلیک لیرەبکە بۆ دابەزاندنی هەموو فۆنتەکان
کلیک لیرەبکە بۆ دابەزاندنی 2500 فۆنتی کوردی جوان
ئیستاش ئەگەر ویستمان وێنەیەکی تایبەتی دابەزینین لە گۆگڵ و بە قیاسی Full Hd ئەوا بەم شێوەیە دایدەبەزینین
پاشان بۆ دەست پی کردن بە دیزاین سەیری ئەم ڤیدیۆ بکە بە تەواوی فێر دەبیت
ئەمانەش چەند نمونەیەکن لەو دیزاینانەی کە کردومە