لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ،تایبەتمەندیەکان تا راددەیەک دیاری کراون و ناتوانی هەموو جۆرە کارێک بکەیت هاوشێوەی تایبەتمەندیەکانی تری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
لە ئینستاگرام ، دوو تایبەتمەندی هەیە کە دەتوانی تەنها یەکێکیان هەڵبژێری، ئەوانیش بریتیە لەوەی کە ئەژمارەکەت دەکەیتە ئەژمارێکی گشتی (Public) و هەموو بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕە لەسەرتاسەری جیهان دەتوانن بابەتەکانتت ببینن، یاخوود دەیکەیتە تایبەتی ( Private) و تەنها هاوڕێکانت توانای بینینی بابەتەکانتیان دەبێت.
ئەی ئەگەر کەسێک بیەوێت لەم نێوەندە دابێت؟ دەبێ چی بکات؟ ئەمە پرسیاری زۆرێک لە بەکارهێنەران بووە لەماوەی رابردووە. بۆیە لە ئێستادا سەرپەرشتیارانی ئینستاگرام هەڵساون بە تێست کردنی ئامرازێک لەسەر بەشێک لە ئەژمارەکان کە بریتیە لە زیاد کردنی تایبەتمەندی لیستی (Favorites). کە ئەمەش بەجۆرێک لە جۆرەکان تایبەتمەندیەکی ناوازە دەبێت و دەبێتە وەڵامی ئەم پرسیارە و دەتوانی هەرکاتێک بتەوێت لیستێک دروست بکەیت و بە ئارەزووی خۆت بەشێک لە هاورێکانت دیاری بکەیت کە تۆ وێنە یان ڤیدیۆکانتیان بۆ بڵاو دەکەیتەوە
لە ئێستا دا کاری لەسەر دەکرێت لە ژێر تاقیکردنەوەدایە، ئەگەر سەرکەوتنی تەواو بەدەست بهێنێت بۆ هەموو بەکارهێنەران بڵاو دەکرێتەوە