كلیك بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت ئه‌و نوێكاریانه‌ چین كه‌ له‌ macOS sierra زیاد كراون

0
0% Awesome
  • User Ratings (0 Votes) 0 %

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ٧ی مانگی ئه‌یلوولی ڕابردوو له‌ كۆنگره‌ی ئه‌پڵ نوێترین به‌رهه‌م و گۆڕانكاریه‌كانی ئامێره‌كانی ئه‌پڵ نمایش كران كۆمپیوته‌ری ئه‌پڵیش بێبه‌ش نه‌بوو له‌و نوێكاریانه‌ی كۆنگره‌ و ڤێرژنی نوێی ماكینتۆش یه‌كێك بوو له‌و نوێكاریانه‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ.

هه‌موو ساڵێك كۆمپانیای ئه‌پڵ ڤێرژنێكی Mac OS نوێ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مساڵ جگه‌ له‌وه‌ی ڤێرژنێكی نوێی خسته‌ بازاڕه‌وه‌ هه‌ڵسا به‌ گۆڕینی ناوه‌كه‌یی و OS X 10.11 El Capitan ی لابرد و macOS sierra 10.12 ی له‌ شوێنی ئه‌و زیاد كرد

Siri
ده‌توانیت هه‌ر شتێكت بوێت و به‌ دوایدا بگه‌ڕێیت و ئه‌نجامی كار و چۆنیه‌تی به‌ڕێكردنی ڕۆژانه‌ت پێده‌ڵێ و ته‌نانه‌ت ده‌توانیت شیكاری پرسیاری بیركاری تێیدا بكه‌یت .

xhslhk1sig3krn2g0nzt

Universal Clipboard
له‌ ڕێگای ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت دوای ئه‌وه‌ی مۆبایلی ئایفۆنت له‌گه‌ڵ كۆمپیوته‌ری ماكه‌كه‌ت به‌سته‌وه‌ هه‌ر شتێكت بوێت له‌ نێوانیان بگوازیته‌وه‌ .

macos_sierra_universal_clipboard_1000_thumb

Auto Unlock
له‌ ڕێگای ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت له‌ كاتی هه‌ڵگیرسانی كۆپیوته‌ره‌كه‌ت كه‌ كاتێك داوای وشه‌ یان ژماره‌ی نهێنیت لێ ده‌كات ئه‌گه‌ر كاتژمێری ئه‌پڵت له‌ ده‌ست بێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێویست به به‌كارهێنانی ژماره‌ و وشه‌ی نهێنی ناكات له‌ ڕێگای كاتژمێری ئه‌پڵه‌كه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ردووكیانت به‌یه‌كه‌وه‌ به‌سته‌وه‌ هه‌موو جارێك له‌ ڕێگای كاتژمێری ئه‌پڵه‌وه‌ ده‌توانیت ڕاسته‌وخۆ ڕێگا به‌ هه‌ڵگیرسان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بده‌یت.

get_macos_sierra_features_now_autounlock_1000_thumb

 

Apple Pay
له‌م ڤێرژنه‌ نوێیه‌ی ئه‌پڵ ئاسانترین ڕێگا ده‌دۆزێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت پاره‌ بده‌یت بۆ به‌كارهێنانی كڕینی هه‌ر شتێك له‌ بازاڕه‌كانی ئۆنڵایندا دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئینته‌رنێت ده‌چیته‌ سه‌ر Apple Pay دوای ئه‌وه‌ له‌ ڕێگای دووگمه‌ی Home Touch ID مۆبایله‌كه‌ت له‌ په‌نجه‌ مۆری ده‌ستت دڵنیا ده‌كه‌یته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ دوگمه‌ی كاتژمێری ئه‌پڵه‌كه‌ت داده‌گریت و له‌ كاره‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت و ڕێگا به‌ كڕینی هه‌ر شتێكی باوه‌ڕپێكراو ده‌درێت له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵ .

sierra-apple-pay

 

Photos
وێنه‌ مانادار و یادگاریه‌كانت بۆ ڕێكده‌خات و یان ئه‌و وێنانه‌ی له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ بۆت هاتوون یاخود هه‌ر ڕووداوێك بێت له‌ شوێنی جیاواز بۆتی داده‌نێت ، ئه‌و زۆرترین وێنانه‌ی له‌ شوێنێك گیراون له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان بۆتی دیاری ده‌كات و هه‌ر وێنه‌یه‌كت بوێت ده‌توانیت له‌ سێرچدا بیدۆزیته‌وه‌ .

macos_sierra_faces-100667927-orig

 

Messages
ڕێگای نوێی دیاری كردووه‌ بۆ ده‌ربڕینی خۆشیه‌كانت به‌ زیادكردنی ڤیدیۆ گه‌یم ی ئیمۆجی جیاواز .

os1012-messages_pr-print1465896230607

 

iCloud Drive
ده‌توانیت به‌ شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له‌ ڕێگای كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه‌ فایل یان هه‌ر شتێك بۆ ئایفۆنه‌كه‌ت سه‌یڤ بكه‌یت به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك كه‌ بته‌وێت .

ios10-macos-sierra-icloud-drive-hero

 

Optimized Storage
به‌ ناو و به‌شی نوێ و جیاوازتر باسی له‌ شوێنی پڕبوونی هاردی لاپتۆپه‌كه‌ كردووه‌ .

macos-sierra-optimize-storage-screenshot

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

قوتابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینم له‌ كۆلێژی زانست به‌شی كۆمپیوته‌ر ، ئاره‌زوومه‌ندی زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیام ، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی شاره‌زاییه‌كی باشم هه‌یه‌ له‌ ته‌كنه‌لۆژیادا و زیاتر گرینگی به‌ به‌رهه‌م و زانیاریه‌كانی ئه‌پڵ ده‌ده‌م ، ده‌مه‌وێت نوێترین هه‌واڵه‌كان به‌ گشتی به‌ ئێوه‌ بگه‌یێنم .

Comments are closed.