جیمەیل Gmail گرینگترین پێداویستی سەردەم بۆ بەکارهێنەرانی تەکنەلۆژیا و مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان
هەروەک دیارە کە بە گوێرەی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و هاتنە کایەی یەک بە دوای یەکی خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیاکانی بواری خزمەتگوزاری ئینتەرنێت وای لە بەکارهێنەرە ئاساییەکان کردووە کە نەتوانن گرنگی بە هەموو خزمەتگوزاریەکان بدا و ئەمەش وای کردووە کە بەشێک لە بەکارهێنەران پەنا ببەنە بەر دوکان و ئەو شوێنانەی کە خزمەتگوزاری پێشکەش ئەکەن بۆ دروستکردن و دامەزراندنی بەشێک لەو خزمەتگوزاریانەی ئینتەرنێت کە پێویستیانە ، جیمەیل (Gmail) بە نموونەوە!!!
هەر وەک ئاشکرایە کە ڕۆژانە بەکارهێنەرانی تەکنەلۆژیا بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە زیادبووندایە بێگومان ئەتوانم بڵێم زۆربەی ئەو بەکارهێنەرانەش شارەزاییەکی ئەوتۆیان نییە بۆ پاراستنی خۆیان و جێبەجێکردنی ئەو کردارانەی کە پێویستیانە و ئەمەش وا ئەکا کە پەنا ببەنە بەر کەسانی شارەزاتر لە خۆیان بۆ ئەنجامدانی ئەو کردارەی کە مەبەستیانە ، و بێگومان جیمەیلیش یەکێکە لە بەناوبانگترین خزمەتگوزاریەکان کە گشت بەکارهێنەرێکی تەکنەلۆژیا و مۆبایلە زیرەکەکان پێویستیان پێیەتی بۆ جۆرەها کار و داگرتنی پێداویستیەکان و سەلماندن و پاراستنی هەژمارەکان و چەندان شتی تر….
بۆیە ئێمەش وەک ماڵپەڕی تێک ئای بە پێویستمان زانی کە لەم دوو زنجیرە فێرکاریەدا باسێکی قوڵ لەسەر ئەم خزمەتگوزاریە نایابەی کومپانیای گۆگل بکەین و گشت بەشەکانی ڕوون بکەینەوە بۆ ئەوەی گشت بەکارهێنەرێک ئاشنای Gmail بێت و بزانێ کە بۆ چ شتێک بەکار دێ و چۆن دروست ئەکرێ و چۆن خۆیان بپارێزن لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکان =)
فەرموون بینەری ڤیدیۆی یەکەم بن بۆ چۆنیەتی دانانی جیمەیلێکی پارێزراو و روونکردنەوەی چەند بەشێکی گرینگ بۆ خۆپاراستن لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکان

 

 

بینەری تەواوکەری ڤیدیۆکە بن بۆ چۆنیەتی دانانی سکوێرتی بۆ هەژمارەکەت و گرتنە بەری گشت هەنگاوەکانی خۆپاراستن لە هاک!!!

احسان فەرامەرز – تێک ئای

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.