وێبگەڕی کڕۆم کە لەلایەن گەورە کۆمپانیای جیهانی گووگڵەوە دروست کراوە، لە ئێستادا بە خێراترین و خاوەنی زۆرترین رێژەی بەکارهێنەران لە سەر ئاستی جیهاندا دادەنرێت،
لە بڵاوکراوەیەکی فەرمی دا گووکڵ رایگەیاندوە کە ئەوان بەدەوام کاریان لەسەر ئەوە کردوە کە خێراییەکی زۆر دابین بکەن لە کاتی کردنەوەی ماڵپەڕەکان،
لە هەمان کاتدا چەند نوێکاریەکیان ئامادە کردووە بۆ زیاتر خێراکردنی بە رێژەی %28 ی ئیستا.ئەم نوێکاریەش گووکڵ سودی بینیوە و لە هەریەکە لە کۆمپانیای مۆزێلا ی خاوەن وێبگەڕی فایەر فۆکس و کۆمپانیای فەیسبووک.
لە هەمان کاتدا جگە لە خێراییەکەی، کۆمەڵێک نوێکاری لە بواری ئاسایشیشدا کراوە و زیاتر پێشدەخرێت.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.