یەکێک لە دیاردە هەورە ناوازەکانی جیهان بریتیە لە دیاردەی خۆرگیران و هەرکاتێک لە هەرشوێنێکی ئەم جیهانە رووبدات چێژێکی تایبەتی دەبێت بۆ ئەوکەسانەی سەیری دەکەن.
بەڵام هەموو کات نابینایەکان بێبەش بوون لەم دیمەنە ناوازانە.
بەڵام ئەمجارە تەکنەلۆژیا توانی هیوایەک بۆ نابینایان دروست بکات و ئەوانیش هەست بەدیاردەی خۆرگیرانەکە بکەن و چێژ لەم دیاردە گەردوونیە وەربگرن.
ناوەندی چاپەمەنی تایبەت بە نابینایان لە ئەمریکا ئامێرێکی تایبەتی لەشێوەی تابلێتێک دروست کردبوو کە کاری بریتی بوو لە گۆڕینی وێنەی ئاسایی بۆ شێوەی نوسینی تایبەت بۆ نابینایان و لە رێگەی کامێرایەک و کۆمپیوتەرێکی پەیوەستەوە کارەکانی دەکرد.
کامێراکە هەموو سی چرکە جارێک وێنەیەکی دەگرت و دواتر وێنەکان دەگوازرانەوە سەر تابلێتەکە و نابینایان هەستیان بە جوڵەی دیاردەکە دەکرد.
ئەم کارەش بە شۆڕشێکی تەکنەلۆژی دادەنرێت لە خزمەتی نابینایاندا و لەمەودوا دەتانرێ کارئاسانی زۆریان بۆ بکرێت و لە هەر جۆرە دیاردەیەکی هاوشێوە سوودمەند بن و چێژی لێوەرگرن