زۆرێکمان لە فەیسبووک توشی جۆرە کێشەیەک بوینە کە ئەویش بریتیە لە بڵاو بوونەوەی ھەندێک بابەت و پۆست لە ئەکاونتەکانمان بە ناوی ئێمە ، لەکاتێکدا کە ئێمە ئاگادار نین و خۆکارانە بڵاو بوونەتەوە.
ئەم کردارە بە ھۆی ئەوەیە کە پێشتر ئێمە رێگەمان بە یەکێک لە بەرنامانە داوە کە توانای بڵاوکردنەوەی پۆستی خۆکارانەیان ھەیە لە فەیسبووک.
بە شێوازێکی تر ، لەوانەیە کاتێک سەرەتا بەرنامەیەک دادەبەزێنی لە مۆبایلەکەت ، بەرنامەکە سەرەتا داوات لێدەکات کە توانای ھەبێت زاڵ بێت بەسەر بەشێک لە تایبەتمەندیەکانت.
ئەم تایبەتمەندیانەس جۆراو جۆرن، بۆ نمونە ھەندێک بەرنامە ھەیە تەنھا وێنە و زانیاری پرۆفایلەکەت بەکاردەھێنێت
ھەندێکیان تەنھا ئیمێڵ و ژمارە مۆبایلت وەردەگرن و بەکاری دەھێنن
ھەندێکیشیان توانای بڵاوکردنەوەی پۆستیان ھەیە بە شێوازێکی خۆکارانە .

بۆ چارەسەرکردن و رێگەگرتن لەم کردارە ئەم ھەنگاوانە بکە
سەرەتا بەشی (Setting) بکەوە
دواتر لەلای راست نوسراوە (App)،
کلیکی لەسەر بکە
ئەگەر سەیر بکەین کۆمەڵێک بەرنامە ھەیە ، تۆ ھەموو ئەوانە رەش بکەوە کە باوەڕپێکراو نین و کێشەکە چارەسەر دەبێت و رزگارت دەبێت لە بڵاو بونەوەی بابەتی خۆکارانە
وەک لەم وێنەیە روونکراوەتەوە

Capture

ئەم بابەتە لە لایەن هاوکارانمان لە کوردزۆن ئامادەکراوە

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.