لێکۆله‌ران به‌م دواینه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی نموونه‌یه‌کی زیانامێر (Malware)ـی ویندۆز له زیاتر له ١٣٢ پرۆگرامی ئه‌ندرۆید بوونیان هه‌یه و ئه‌م پرۆگرامانه‌ش له پله‌ی ستۆردا هه‌ن ، ئه‌م لێکۆلینه‌وه به شێوازێکی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام نه‌دراوه به‌ڵکو له‌لایه‌ن کۆمه‌له‌ی پارێزگاری Palo Alto Networks ئه‌نجام دراوه که که ده‌لێت کۆدی زیان ئامێر له‌سه‌ر قاڵبی «IFrameبچووکه شاراوه‌کان » هه‌ن ، واته فرامیهکانی HTML تێبینی لێکراوه له‌ناویدا تۆماری تری HTML ـی تێدا بووه . (وه زۆربه‌ی پرۆگرامه‌کانیش زیاتر له 10,000 جار داگیرابوون)
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م ١٣٢ پرۆگرامه بۆ ٧ گه‌شه‌پێده‌ری جیاواز ئه‌گه‌رێته‌وه ، به‌ڵام هه‌موویان له وڵاتی ئهندهنوسیاـهوه بڵاوبۆته‌وه و تیمه‌کانی پاراستن ئه‌لێن گه‌شه‌پێده‌رانی به ته‌واوی بێ ئاگان له بوونی ئه‌م زیانمێرانه ، وه‌ک کۆمه‌له‌که‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا و وتی :
لێکۆلینه‌وه‌کانی ئێمه وای نیشان ده‌ده‌ن گه‌شه‌پێده‌رانی ئه‌م پرۆگرامانه نابێت سه‌رزه‌نشت بکرێن ، چونکه ئه‌گه‌ر هه‌یه خۆشیان قوربانی ده‌ستی زیانامێره‌کان بن ئێمه له‌و بڕوایه‌داین که گه‌شه‌پێده‌ره‌کان جۆره پلاتفۆرمێکیان به‌کارهێنابێت که به‌راسته‌وخۆیی توش بووبێت به‌و زیان ئامێرانه‌وه گشت په‌ڕه‌کانی HTML توش بووی ئه‌وجۆره زیانامێرانهیان تێدا بێت
ئه‌م زیانامێرانه له‌ئێسته‌دا هیچ زیانێکیان نیه ، به‌ڵام کۆمهلهكه ئه‌لێت له‌م رێگایه‌وه کۆده‌کانیان ئه‌خه‌نه ناو سیسته‌می ئه‌ندرۆیدی به‌کارهێنانیانه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی خودی خۆی تا ئه‌وکاته‌ی که دووباره سیسته‌مه به سودی خۆی به‌کاربهێنێت ، وه ئه‌لێن به چه‌ند گۆرانکاریه‌کی بچووک هاککه‌ران ئه‌توانن توانای ئه‌وه‌یان ئه‌بێت ئه‌م زیانامێرانه بۆ (گۆرینی میکانیزمی ناوه‌وه‌ی پرۆگرامه‌که) واته وایلێبکه‌ن که توانای زیادکردن و کۆنترۆلکردنی به ڕه‌گ(روت) هه‌بێت ، وه بتوانێت ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر زۆر شتی تر له سیسته‌مه‌که‌دا ، وه پرۆگرامی APKتری زیانامێر دابگرێت و دایبمه‌زرێنێت.
وه ده‌لێن ئه‌م ڕاپۆرته به تیمه‌کانی پاراستنی گۆگڵ گه‌یاندراوه ئه‌وانیش ته‌واوی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی که ناویان هاتووه سریویانهتهوه .
—–
ده‌رباره‌ی وشه‌ی زیانامێر له ویکیپیدیاوه:
زیانامێر (Malware) بەو نەرمامێرە ئەوترێ کە بۆ تێکدان و شپرزەکردنی کارەکانی کۆمپیوتەر، بەدەستھێنان و کۆکردنەوەی زانیاری، یا دۆزینەوە و بەردەستخستنی ڕێگەگەلی شاراوە بۆ چوونەناو سیستەمە کۆمپیوتەرەییەکان بەکار دێ و، بە گەلێک شێوازی جیاجیاوە خۆی نیشان ئەدا، لەوانە کۆد، سکریپت، ناوەرۆکی پەڕەی وێب. [١] بەگشتی زیانامێر زاراوەیەکە بۆ ئاماژە بە ھەموو فۆرمەکانی نەرمامێر کە بە نەیار یا خۆترنجێنەر دێنە ئەژمار.
زیانامێرەکان بریتین لە ڤایرووس، کرم، ئەسپی ترۆجان، ڕووتکیت، کلیلدز، سپایوەیر، و ئەدوەیر.