لەم دواییانە نوێترین ڤایرۆس كە بریتی بوو لە نوێترین وەشانی ( version ) ی WannaCry بلاو بویەوە و زەرەر و زیانێكی زۆری گەیاند بە زۆرێك لە دام و دەزگا حكومی و ناحكومیەكان لە سەرانسەری جیهان.
وەك ئاشكرایە كە ئەم ڤایرۆسە توشی ئەو كۆمپیتەرانە دەبوو كە سیستەمی ویندوزیان ( Windows ) بەكار دەهێنا، بەمەش بەكارهێەرانی لینۆكس هەڵدەستان بە پۆستكردنی پۆستی گاڵتەجاری بە بەكارهێنەرانی ویندۆز و پێیان وابوو كە زراوەی لینۆكس و زانەواڵە ( Malwarey ) بەیەكەوە هەرگیز نایەن.
بەلام لەم دواییانەدا لە زۆربەی یانە و گروپە جیهانیەكانی بواری پارێزگاری ، هەلساون بە ئاشكراكردنی نوێترین وەشانی SmabaCry ی ٧ ساڵە كە توشی سیستەمەكانی لینۆكس و یونیكس دەبێت و بۆ هەمان مەبەستی WannaCry درستكراوە و تا ئێستاش توشی 485,000 كۆمپیوتەر بووە.
یەكێك لە قوربانیەكانی ئەم مالوەریە بریتییە لە ڤێرژنە كۆنەكانی Raspbian OS كە بریتییە لە Linux.MulDrop.14 بووە تا ئێستا و پشت بەستە بە دیبەین ( Debain ) .
چۆنیەتی توشبوونی سیستەمەكە دەگەرێتەوە بۆ ئەو پاسوۆردەی كە خۆكارانە سیستەمەكە دایدەنێت بۆ ” Pi ” و زۆربەی یوسەرەكانی نەیانگۆریوە.
بۆیە ئەم مالوەریە هەلدەستێت بە كارپێكردنی ( Run ) سكریپتێكی Bash كە پشت بەستە و پەستێنراوە ( Compressed ) بە gZip و base 64 encryption وە هەروەها دوای ئەوەی توشی ئەم ئامێرانە دەبێت سكریپتەكە هەڵدەستێ بە دابەزاندنی چەند لایبرەریەك بۆMining cryptocurrency كە چەندین جۆری دراو دەگرێتەوە لەوانە Bitcoin و Monero، وە بە پێی وتەی لێكۆلەرانی Secure List ئەم ڤێرژنەی Monero بەكار دەبات و كە لە رووی نرخەوە كەمترە لە Bitcoin و نرخی هەر Moneroیەك دەكاتە سەروو ٤٠ دۆلاری ئەمریكی. وە زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بری پارەی داواكراو بۆ هەر ٢٤ سەعاتێك بریتی بووە لە ١ XMR كە دەكاتە نزیكی ٥٥ دۆلاری ئەمریكی وە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت نرخەكەی كەمترە وەك لەوەی WannaCry.