لە سیستەمی ویندۆز ئێمە بۆ زۆر شت بۆ گەراندنەوەی کات وە بۆ ئاسانکاری ئێمە قەدبر )shortcut ) لە کیبۆرد بەکاردێنین . ئەمەش کاتێکی زۆرمان بۆ دەگەرێنێتەوە , جگە ئاسان لە بەکارهێنان کە پێویست ناکات ماوس بەکاربێنین . بۆ نموونە لە ویندۆز ئێمە Ctrl+C بەکاردێنین بۆ کۆپی کردن. بە هەمان شێوە ئێمە لە سەر سیستەمی ماک دوگمەی قەدبر ( shortcut ) مان هەیە بەلام جیاواز ترە . بۆ نمونە ئێمە لەسەر سیستەمی ماک لە شوێنی دوگمەی Alt ( ئەڵت ) ئێمە دوگمەی ( Option ) مان هەیە , وە هەروەها لە شوێنی دوگمەی Windows ئێمە دوگمەی Command ( کۆمماند ) مان هەیە. وە جیاواز لە زۆربەی ئەو کۆمپیوتەرانەی کە سیستەمی ویزندۆزیان لەسەرە . دوگمەی F1,F2,f3….هتد پێویستە لە سەر سیستەمی ماک Fn دابگریت بۆ کارپێکردنیان جا لەوانی تر کە لە بێ دوگمەی Fn کا دەکەن . وە ئەمە مانای ئەوە نییە کە بۆ جوانی دانراوە لەسەر سیستەمی وینۆز, بۆ زۆرێک لەوان بۆ کاری تر بەکار دێت بۆ نموونە بۆ دەنگ یان وافای کردنەوە و داخستن . بەهەر حاڵ ئەمە جیاوەزیەکە بوو لە نێوانیان.

Screen Shot 2016-01-30 at 1.06.50 AM

کۆپی , پێست وە قەدبرە باوەکان 

 قەدبرپێناسە
Command-XCut: برینی بەشێکی دیاری کراو .
Command-CCopy کۆپیکردنی بەشێکی دیاری کراو , وە ئەمە بەکاردێت بۆ کۆپی کردنی فایل لە Finder.
Command-VPaste لکاندنی ئەو بەشەی کە کۆپی کراوە , وە لە Finder یش بەکاردێت بۆ فایل.
Command-Zبۆ گەرانەوە بۆ هەنگاوی پێشوو Undo , وە بە داگرتنی Command-Shift-Z بۆ گرانەوە بۆ هەنگاوی دواتر Redo .
Command-ASelect All : دیاری کردنی هەموو .
Command-FFind:کردنەوەی پەنجەرەی گەران , وە دۆزینەوەی برگەیەک یان زیاتر لە دۆکیومێنتێکدا.
Command-GFind Again: Find the next occurrence of the item previously found. To find the previous occurrence, press Command-Shift-G.
Command-HHide : شاردنەوەی ئەپی دیاری کراو , وە بۆ شاردنەوەی هەموو ئەپەکانی تر Command-Option-H دابگرە
Command-MMinimize : بۆ هێنانە خوارەوە و بچوککردنەوەی ئەپێکی دیاری کراو بۆ Dock وە بۆ هێنانەخوارەوەی هەموو تکایە  Command-Option-M دابگرە .
Command-NNew: کردنەوەی پەنجەرەیەکی نوێ.
Command-OOpen : بۆ کردنەوەی ئەپێکی دیاری کراو , یان هێنانی دکیۆمێنێک و دیاری کردنی .
Command-PPrint : چاپکردنی دکیۆمێنتێکی دیار یکراو.
Command-SSave : هەڵگرتن و پاراستنی دکیۆمێنتێکی دیاری کراو.
Command-WClose : داخستنی ئەپی سەرەوە, وە داخستنی گشت ئەپەکان بە داگرتنی  Command-Option-W.
Command-QQuit : داخستنی یەکجارەکی ئەپلیکەیشن.
Command-Option-EscForce Quit: دیاری کردنی ئەپ و بەزۆر داخستنی. وە بۆ داخستنی ئەپ بە هەڵنەگرتنی پەنجەت بۆ ماوەی ٣ چرکە لەسەر  Command-Shift-Option-Esc .
Command–Space barSpotlight:پیشاندان و شاردنەوەی فۆرمی گەرانی Spotlight , بەلام زۆر کەس لە جیاتی ئەمە زمان گۆرین بە کار دێنن , واتا بە داگرتنی Command + Space زمان دەگۆرێت نەک پیشاندانی Spotlight , ئەمەش بۆ ئەو کەسانەیە کە زیاد لە زمانێک بە کاردەبەن, بەلام لە هەمان کات دەتوانی بۆ گۆرینی زمان Command–Option–Space bar دابگریت لە جیاتی ئەوەی ئەو فرمانە بگۆریت.
Space barQuick Look: بەکاردێت بۆ پیشاندانی خێرا Quick Look ,زۆر بە سودە بە تایبەت بۆ وێنە و ڤیدی .
Command-TabSwitch apps:  بۆ گۆرینی ئەپێک بۆ ئەپێکی تری کراوە. بۆ نمونە تۆ وۆرد و فۆتۆشۆپت کراوەتەوە دەتوانی بەمە بچیتە ناو هەر یەکێکیانەوە.
Command-Shift-Tilde (~)Switch windows: گۆرینی ویندۆ لە ناو ئەپێکی کراوە . نمونە فۆتۆشۆپ کە چەند تابێک کرابێتەوە دەتوانی بچیتە تابەکەی تر .
Command-Shift-3Screenshot: بۆ screenshot کردن , گرتنی وێنەی شاشەی کۆمپیوتەرەکەت.
Command-Comma (,)Preferences: کردنەوەی بەشی هەڵبژاردە بۆ ئەپێکی کراوە.

قەدبرەکانی Sleep, Shut down, Log out

قەدبرپێناسە
Power button

دوگمەی پاوەر

بۆ هەڵکردنەوەی کۆپیوتەرەکەت کاتێ لە حاڵەتی Sleep  دایە.
گەر بێت بۆ ماوەی ١.٥ چرکە ئەم وگمەیە دابگریت , ئەوە دایلۆگێکت بۆ دەبێتەوە کە پێت دەڵێت ئایا دەتەوێکۆمپیتەرەکەت رێستارت Restart , یاخود Sleep , یاخو Shut down بکەی . وە ئەگەر نەت ویست ١.٥ چرکە چاوەرێ بکەی دەتوانی Control–Power button دابگری بۆ  کوژاندنەوەی کۆمپیتەرەکە Shut down.
بۆ زۆرلێکردنی کوژاندنەوەی کۆمپیتەرکەت دەتوانی بۆ ٥ چرکە دایبگریت. ئەو کات کۆمپیتەرەکەت راستەخۆ دەکوژێتەوە.
Command–Control–Power buttonزۆرلێکردن بۆ رێستارت کردنەوەی کۆمپیتەرکەت  .
Shift–Control–Power buttonبۆ ئەوەی شاشەی کۆمپیتەرەکەت sleep بێت .
Command–Control–Power buttonداخستنی هەموو ئەپەکان , دواتر رێستارت کردنی کۆمپیتەرکە . بۆیە لەو کاتە ئەگەر هەر کیۆمێنتەک هەڵنەگیرابوو Save نەکرابوو , ئەوە داوات لێدەکات بیکات , گەرنا دەگۆرێت.
Command–Option–Control–Power buttonداخستنی هەموو ئەپەکان , دواتر کوژاندنەوەی Shut down کۆمپیتەرکە . بۆیە لەو کاتە ئەگەر هەر کیۆمێنتەک هەڵنەگیرابوو Save نەکرابوو , ئەوە داوات لێدەکات بیکات , گەرنا دەگۆرێت.
Command-Shift-Qبۆ هاتنە دەرەوە و لۆگ ئاوت کردن Log out لەو ئەکاونتەی کە تیایدای , وە بۆ ئەمەش دڵنیا دەکرێیەوە .
Command-Shift-Option-Qبۆ هاتنە دەرەوە و لۆگ ئاوت کردنی Log out لەو ئەکاونتەی کە تیایدای بە خێرایی بێ ئەوەی داوای دڵنیا کردنەوە بکات .

قەدبرەکانی دۆکیۆمێنت

 قەدبرپێناسە
Command-Bبۆ تۆخ کردنی تێکست  Boldface .
Command-Iبۆ لار کردنەوەی تێکست Italic.
Command-Uبۆ هێل بە ژێرداهێنانی تێکست.
Command-Tپیشاندان و شاردنەوەی پەنجەرەی فۆنت Font window.
Command-DSelect the Desktop folder from within an Open dialog or Save dialog.
Command-Control-Dپیشاندانی پێناسی وشەیەکی دیاری کراو .
Command-Shift-Colon (:)پیشاندانی پەنجەرەی سپێلینگ و گرامەر.
Command-Semicolon (;)دۆزینەوەی وشەی رێنوس هەلە ( ئەو وشانەی بە هەلە نوسراون ) لە دۆکیومێنتێک دا.
Option-Deleteبۆ سرینەوەی هەرچی وشەیە بۆ لای چەپ لە شوێنی دیاری کردنەوەی .( واتا تۆ رستەیەکت هەبێت , وە لە ناوەراستەوە نیشاندەرەکەت دابنێیت , هەر کە ئەمە دادەگریت ئەوە راستەو خۆ لای چەپی نیشاندەرەکە یان وشەکە دەسرێتەوە هەر هەمووی ).
Control-Hبۆ سرینەوەی ئاسایی بۆ لای چەپ , وە دەتوانی تەنها دوگمەی Delete بەکار بێنی . ( بۆ رستە )
Control-D.بۆ سرینەوەی ئاسایی بۆ لای راست , وە دەتوانی Fn-Delete بەکاربێنی لە جیاتی .( بۆ رستە )
Fn-Deleteبۆ سرینەوەی ئاسایی بۆ لای راست( بۆ رستە )
Control-Kسرینەوەی تێکست لە نێوان شوێنی دیاری کراو  و کۆتا دێری پەرەگرافەکە . ( واتا تۆ پەرەگرافێکت هەبێت , وە تۆ ٣ ێر و نیوی یەکەمت کار پێیە ,وە ئەوەی ترت کار پێ نییە , بۆ ئەو مەبەستە دەتوانی نیشاندەری ماوسەکەت ببیتە ئەوێ دواتر ئەمە دابگری بۆ سرینەوەی هەموو ئەوەی دواتر تا کۆتایی پەرەگرافەکە ک کارت پێنییە  . )
Command-Deleteبۆ دیاری کردنی Delete یان Don’t Save , بۆ ئەو دایلۆگانەی کە ئەم دوو دوگمەیان تیایە . ( بۆ نمونە تۆ فایلێک دادەخەیت بێ ئەوەی Save ی بکەیت , بۆیە زۆربەی پرۆگرامەکان لەو کاتەیا دڵنیات دەکەنەوەی لەوەی کە ئایا دەتەوێ سەیڤی بکەیت یاخود نە ئەو کاتە لە دایلۆگ بۆ کسەکە دەتوانی ئەمە دابگری لە جیاتی داگرتنی دوگمەی Don’t Save )
Fn–Up ArrowPage Up: بۆ راکێشانی پەرەکەت بۆ سەرەوە.
Fn–Down ArrowPage Down:بۆ راکێشانی پەرەکەت بۆ خوارەوە .
Fn–Left ArrowHome: بۆ هێنانەوەت بۆ سەرەتای دکیۆمێنتەکە.
Fn–Right ArrowEnd:بۆ بردنت  بۆ کۆتایی  دکیۆمێنتەکە.
Command–Up Arrowبۆ جولاندنی نیشاندەری ماوسەکەت بۆ سەرەتای دکیۆمێنتەکە  .
Command–Down Arrowبۆ جولاندنی نیشاندەری ماوسەکەت بۆ کۆتایی  دکیۆمێنتەکە.
Command–Left Arrowبۆ جولاندنی نیشاندەری ماوسەکەت بۆ سەرەتای  رستەی دیاری کراو .
Command–Right Arrowبۆ جولاندنی نیشاندەری ماوسەکەت بۆ کۆتایی  رستەی دیاری کراو .
Option–Left Arrowبۆ جولاندنی نیشاندەری ماوسەکەت بۆ سەرەتای   وشەی پێشوو.
Option–Right Arrowبۆ جولاندنی نیشاندەری ماوسەکەت بۆ کۆتایی    وشەی دواتر.
Command–Shift–Up Arrowدیاری کردنی تێکست لە نێوان نیشاندەری ماوسەکە و سەرەتای دکیۆمێنەکە .
Command–Shift–Down Arrowدیاری کردنی تێکست لە نێوان نیشاندەری ماوسەکە و کۆتایی دکیۆمێنەکە .
Command–Shift–Left Arrowدیاری کردنی تێکست لە نێوان نیشاندەری ماوسەکە و سەرەتای رستەی دیاری کراو .
Command–Shift–Right Arrowدیاری کردنی تێکست لە نێوان نیشاندەری ماوسەکە و کۆتایی رستەی دیاری کراو  .
Shift–Up Arrowدیاری کردنی تێکست و زیادکردنی رادەی دیاریکردنەکە بە شێوەی ستونی بۆ سەرەوە .
Shift–Down Arrowدیاری کردنی تێکست و زیادکردنی رادەی دیاریکردنەکە بە شێوەی ستونی بۆ خوارەوە .
Shift–Left Arrowدیاری کردنی تێکست یەک وشە بۆ لای چەپ.
Shift–Right Arrowدیاری کردنی تێکست یەک وشە بۆ لای راست .
Control-Aجولاندنی نیشاندەر بۆ سەرەتا دێری پەرەگراف.
Control-Eجولاندنی نیشاندەر بۆ کۆتا دێری پەرەگراف.
Control-Fجولاندنی نیشاندەر بۆ پێشەوە.
Control-Bجولاندنی نیشاندەر بۆ دواوە.
Control-Lهێنانە ناوەراستی نیشاندەر وە پیشاندانی لە ناوەراستی پەرەکە .
Control-Pیەک دێر چونە سەرەوە.
Control-Nیەک دێر هاتنە خوارەوە.
Control-Oزیادکردنی دێرێکی نوێ لە دوای نیشاندەری ماوسەکە .
Control-Tشوێن گۆرینی پیتێکی پێش نیشاندەری ماوسەکە و پیتێکی دوای ئەو
Command–Left Curly Bracket ({)لای چەپ.
Command–Right Curly Bracket (})بۆ لای راست .
Command–Shift–Vertical bar (|)ناوەراست.
Command-Option-Fچون بۆ خانەی گەران.
Command-Option-Tپیشاندان و شاردنەوەی Toolbar   لە ئەپەکان.
Command-Option-CCopy Style:کۆپیکردنی رێکخستنەکانی برگەیەکی دیاری کراو بۆ Clipboard (  formatting settings ).
Command-Option-VPaste Style: جێبەجێکردنی شێوازی کۆپیکراوە . ( جێبەجێ کردنی ستایل )
Command-Option-Iپیشاندان و شاردنەوەی پەنجەرەی پشکنەر .
Command-Shift-PPage setup:پیشاندانی پەنجەری رێکخستنەکانی دکیۆمێنتێک.
Command-Shift-Sپیشاندانی پەنجەرەی Save As و دووبارە لەبەرگرتنەوەی دیکیۆمێنتی دیاری کراو.
Command–Shift–
Minus sign (-)
کەمکردنەوەی قەبارەی  برگە یان تێکستی  دیاری کراو.
Command–Shift–
Plus sign (+)
گەورەکردنی قەبارەی برگە یان تێکستی دیاری کراوە , وە هەروەها  Command + ( = ) یەکسانە هەمان کار دەکات
Command–Shift–
Question mark (?)
کرنەوەی مینوی یارمەتی.

ئەمانەی سەرەوە بەشێکی کەم بوون , بە پێی توانا لە داهاتوو هی تریش دادەنێم , بە تایبەت ئەوانە لە Finder بەکار دێن , چونکە زۆر گرنگن , وە زۆرێک لە پرۆگرامەکان هی تایبەتیان هەیە , وە ئەگەر تەمەن درێژ بوو  وە خوای گەورە تەمەنی دام ئەوانیش دادەنێم .

 

تێبینی لە سیستەمی ماک  Application  لە جیاتی پرۆگرام بە کاردێت , وە زۆر جار  Application بە کورتی بەکاردێت کە ئەویش    App ە . ئەمەش بۆ ئەوەی بوو کە لەسەرەوە باسی ئەپ کرا مەبەست لەمەیە . 

دەتوانی ئەم بابەتە بە زمانی ئینگلیزی ببینی لە مالپەری ئەپڵ لێرە کلیک بکە .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

کەسێکی پیشە گەر نیم , بەلام هەوڵی فێربوون دەدەم لە هەموو بەشەکانی تەکنەلۆژیادا , بۆیە کۆد نوسینیش یەکێکە لە خولیاکانم کە چەند ساڵێکی کەمە خەریکم , سوپاس بۆ خودا کە شارەزاییەکی باشم هەیە لە پرۆگرامەکانی دیزایندا .

Comments are closed.