رۆژ لە دوای رۆژ بەكارهێنەر و ئەندامانی تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕوو لە زیاد بوون دەكات و بە پێ ی دواین ئاماری فەرمی كۆمپانیای ناوبراو , لە ئێستادا ئەژمارەكانی فەیسبووك زیاتر لە ملیارێك و پێنج سه‌د ملیۆن ئه‌ندامه‌  .
بەهۆی گۆرانكاری بەردەوامی یاسای بەكارهێنان و دەستكاریكردنی زانیاریەكان لەلایەن فەیسبووكەوە ، ئەوا زۆرێك لە بەكارهێنەران ناتوانن بە ئاسانی ئاشنای بەشە تازەكان و گۆرانكاریەكان ببن .
لەم راپۆرتەی خوارەوە ئاشناتان دەكەین بە وەڵامی ئەو 15 پرسیار و كێشانەی كە زۆرینەی بەكارهێنەران و ئەندامانی تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك بە دوایدا وێڵن و ناتوانن بە ئاسانی وەڵامەكەی بە دەست بهێنن.1-ئایا دەكرێت دوای 5 جار گۆرینی ناوی بەكارهێنەر (ناوی ئەژماری فەیسبووك), جارێكی تر ناوەكە بگۆردریتەوە ؟

– بەڵێ دەتوانیت , فۆرمی پركردنەوەی ناو پردەكەیتەوە و لە ماوەی 3 خولەك تا 24 كاتژمێر ناوەكەت بۆ چاك دەكرێت .

2-ئایا دەكرێت دوو پەڕە(پەیج)تێكەڵ بكرێت ؟

– بەڵێ دەكرێت , بەمەرجێك هەردووكیان رێنوسی ناوەكەیان هاوشێوە بێت.

3-من ناتوانم كۆمینت بنوسم و لایك لە پۆستەكان بكەم تا 30 رۆژ, ئایا دەكریت زووتر چاكی بكەمەوە ؟

– بەڵێ دەكرێت , لە بەشی فید باك نامەیەك بۆ فەیسبووك بنێرە و لە كەمترین ماوەدا بۆت چاك دەكەنەوە .

4-لیستی هاورێكانم (5هەزار) تەواو بوە , ئایا چی بكەم بۆ ئەوەی هاورێ ی تازە وەرگرم و ناشمەوێت پەیج دروست بكەم .

– خزمەتگوزاری فۆڵو چالاك بكە و ئیتر هاوڕێكانت تا ژمارەیەكی بێكۆتایی زیاد ئەبێت.

5- ئایا دەتوانم ناوی پەیج بگۆرم پاش ئەوەی ژمارەی ئەندامەكان, 200 لایكی تێپەراند؟

– بەڵێ دەتوانیت, لەبەشی یارمەتی (هێڵپ)نامەیەك ئاراستەی فەیسبووك ئەكەیت و لەماوەی یەك هەفتەدا ناوی پەیجەكە ئەگۆرن .

6-ئەكاونت(ئەژمار)ەكەم گۆریوە بۆ پەیج , ئایا دەكرێت جارێكی تر بیگەرینمەوە بۆ ئەژمار(ئەكاونت)؟

– بەڵێ دەتوانیت , فۆرمی داواكردنی گۆرینی پەیج بۆ ئەكاونت پر ئەكەیتەوە لە ماوەی 7 رۆژ تا 20 رۆژ پەیجەكەن دەگۆرن بۆ ئەكاونت (ئەژمار).

7- ئایا دەكرێت پاسەپۆرت بۆ فەیسبووكەكەم داخیل بكەم بۆ ئەوەی لەكاتی هاككردن دووبارە ئەژمارەكەم بە دەست بهێنمەوە ؟

– بەڵێ دەتوانیت لە بەشی كۆنتاكت ئان ئینفۆرمەیشن پاسەپۆرتەكەت داخیل بكەیت .

8-من ئەژمار(ئەكاونت)ەكم هاكراوە , ژمارەی نهێَنی و ئیمەیلی گۆراوە , ئایا دەتوانم دووبارە ئەژمارەكەم بە دەست بهێنمەوە ؟

بەڵێ, لە ریگای خزمەتگوزاری هاورێ متمانە پیكراوەكان دەتوانیت ئەژمارەكەت وەربگریتەوە (بەمەرجێك پیشووتر ئەو خزمەتگوزاریەت چالاك كردبێت).

9-من ئەژمار(ئەكاونت)ەكم هاكراوە , ژمارەی نهێَنی و ئیمەیڵی گۆراوە , وە خزمەتگوزاری هاورێ متمانە پێكراوەكانم چالاك نەكردوە ,ئایا دەتوانم دووبارە ئەژمارەكەم بە دەست بهێنمەوە ؟

بەڵێ دەتوانیت , بەمەرجێك ناوی فەیسبووكەت بەو شێوەیە بێت كە لە پاسەپۆرت نوسراوە و پێشووتریش پاسەپۆرتەكەت بەرزكردبیتەوە (ئەپلۆد).

10-من ئەژمار(ئەكاونت)ەكم هاكراوە , ژمارەی نهێَنی و ئیمەیڵی گۆراوە , وە خزمەتگوزاری هاورێ متمانە پێكراوەكانم چالاك نەكردوە , هەروەها پاسەپۆرتم ئەپلۆد نەكردوە,ئایا دەتوانم دووبارە ئەژمارەكەم بە دەست بهێنمەوە ؟

بەڵێ دەتوانیت , برۆ ناو ئیمەیلكەت , لەوێ چەند لینكێكی فەیسبووكی تیایە كە پیشووتر لەكاتی دروست كردن و گۆرینی ژمارەی نهێنی بە نامە بۆی ناردویت , كلیك لەسەر یەكێكیان بكە و راستەوخۆ دەچتەوە ناو ئەژمار(ئەكاونت)ە هاك كراوەكەت .

11-ئایا دەكریت هەموو ئەموو ئەو كۆمینتانەی لەفیسبووك نوسیومن ,هەروەها ئەو وینانەی بلاومكردۆتەوە , ئەو پۆستانەی لایكم لەسەریان كردوە , بیكەمە ئەرشیف و پاشان بیخەمە سەر سیدیەك یان فلاش میمۆریەك ؟

بەلێ دەتوانیت , برۆ بەشی پاراستنی فەیسبووك پاشان خزمەتگوزاری ( دابەزاندنی كۆپیەك لە ئەژمارەكەت)كلیك بكە و تەواوی ئەرشیفی فەیسبكەكەت بخەرە سەر فلاشێك یان سیدیەك و لەگەل خۆت بیگوازەوە .
12-ئایا دەكرێت نامەكانی فەیسبووك بگەرینمەوە, پاش ئەوەی سراوەتەوە ؟

– نەخێر ناتوانیت ، تەنها ئەوانەی ئیستا دەتوانیت بیكەیتە ئەرشیف.

13-ئایا هیچ كەسێك دەتوانیت بیتە ناو ئەژمار(ئەكاونت)ەكەم و نامەكانم بخوینیتەوە و وێنە قوفل دراوەكانم ببینێت ,ئەمە لە كاتیكدا بە بێ ئەوەی ژمارە نهینیم بزانێت ؟

– بەڵێ دەتوانیت ئەوكارە بكات , ئەویش لە ریگای خزمەتگوزاری ( تۆكن) ی فەیسبووكەوە كە تایبەتە بە بەشی پەرەپیدەرانی فەیسبووك، بەڵام لە ئێستادا ئەو بەشە ناچالاك كراوە .

14- ئایا دەكرێت ئەژماری (ئەكاونت)ی فەیسبووك دابخریت, ئەگەر تەنها یەك كەس ریپۆرتی بكات ؟

بەلێ دەكرێت , لە كاتیكدا ئەو ئەژمار(ئەكاونت)ە وینەی پرۆفایل و كەڤەری هی خۆی نەبیت جا وینەی هونەرمەند یان ئەكتەر یان یاریزان ..هتد لەسەری دانابیت و لەهەمان كاتدا ناوەكەیش نازناو بێت وەكو (ئاكام هەولێری , چرۆ سلێمانی , هەناسە كۆیی , جوان چاو جوان …)وە ژمارە مۆبایلیش تۆمار نەكردبێت, ئەوا بەتەنها یەك ریپۆرت(ریپۆرت كردن بە شیوەی زانستی ) و ئاگاداری كردنەوەی فەیسبووك , ئەو ئەژمارە دادەخرێت .

15- ئایا دەكرێت ئەژماری (ئەكاونت)ی كەسێكی مردوو دابخرێت ؟

بەلێ , لە رێگای كەس و كارەكەیەوە وەفاتنامەی مردن بۆ كۆمپانیای فەیسبووك دەنێریت و لە ماوە 7 تا 20 رۆژدا ئەژمارەكەی دادەخات .

بۆ ئەوەی زۆرترین پەیام(نامە) و پرسیار ئاراستەی كۆمپانیای فەیسبووك نەكرێـت , ئەوا هیچ كام لەو خزمەتگوزاری و وەڵامی ئەو پرسیار و كێشانەی سەرەوە , بە فەرمی لەبەشی سەرەكی ماڵپەرەكە نمایش نەكردوە , بۆیە بۆ جێبەجێكردنی و داواكردنی هەر یەكێك لەم خزمەگوزاریانە , ئەوا پێویستە فۆرمی داواكاری بۆ فەیسبووك بنێریت و تیمی خزمەتگوزاری فەیسبووكیش لە زووترین كاتدا وەڵامت دەداتەوە .

ئامادەكردنی : ئەندام عومەر

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە