دوێنێ لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ئەپڵ لە هۆڵی ستیڤ جۆبس کۆمپانیای ئەپڵ نرخی بەژداریکردن لە خزمەتگوزاریەکانی پەخشی ئەپڵ تیڤی پلەسی راگەیاند.

 

هەر وەک دوێنێ لە درێژایی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ئەپڵ لە هۆڵی ستیڤ جۆبس گەشەپێدەران چەندان خزمەتگوزاری و بەرهەمی نوێی کۆمپانیاکەیان ڕاگەیاند یەکێک لە گرینگترین خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیای ناوبراو ئاشکراکردنی نرخی بەژادریکردن بوو لە خزمەتگوزاریەکانی ئەپڵ تیڤی پلەس کە لە هیندستان بە ٩٩ ڕوپیە کە ئەکاتە ١.٤٠$ دۆلاری ئەمریکی بەردەست ئەبێت لە کۆگاکانی ئەمازۆن و نێتفلیکس , هەروەها لە ئەمریکا بە تێچووی ٤.٩٩$ دۆلار لە ١ مانگی ١١ ی ئەمساڵ بەردەست ئەبێ زیاتر لە ١٠٠ وڵات ئەگرێتەوە کە هیندستانیش یەکێکە لەو وڵاتانە.

 

هەروەها شایەنی باسە کە بەکاربەران بۆ ماوەی ١ حەفتە خزمەتگوزاریەکانی ئەپڵ تیڤی پڵەس بە خۆرایی بەکار دێنن ، هەروەها کڕیارە نوێیەکانی بەرهەمەکانی ئەپڵ iPhone, iPad, Apple TV, Mac, iPod بۆ ماوەی ١ ساڵ گشت خزمەتگوزاریەکانی ئەپڵ تیڤی پلەس بە خۆڕایی وەردەگرن کە لەنێو ئەم خزمەتگوزاریانەدا بە دەیان فلم و زنجیرە فلم و پڕۆگرامی تیڤی بەردەست ئەبن ، هەروەها جێگای سەرنجە کە نێتفلیکس ڕایگەیاندووە کە گەورەترین ئۆفەری لە هیندستان خستۆتە بەردەست بەکاربەرانی مۆبایلە زیرەکەکانی ئایفۆن کە بریتین لە خزمەتگوزاریەکانی ئەپڵ تیڤی پڵەس بە ١٩٩ ڕووپیە کە بەرامبەرە بە ٢.٨٠$ دۆلاری ئەمریکی لەکاتێکدا کە ئەمازۆن هەموو مانگێک ئۆفەری Amazon Prime پێشکەش بە ئەندامەکانی ئەکا بە ١٢٩ ڕووپیە کە بەرامبەرە بە ١.٨٠$ دۆلاری ئەمریکی  .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.