پڕۆگرامی Mobiwol یەکێکە لە پڕۆگرامە ناوازەکان بۆ کوژانەوە و داخستنی ئینتەرنێت لەسەر پڕۆگرامەکانی ناو مۆبایل .

کاری پڕۆگرامەکە بریتیە لە دانانی بەربەستێک لەسەر هەر پڕۆگرامێک لە گەیشتنی بە ئینتەرنێتی نێو مۆبایلە ئەندرۆیدەکەت .

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی پڕۆگرامەکە ئەوەیە پڕۆگرامەکە پێویستی بە رووت نییە و بۆ هەموو مۆبایلێکی ئەندرۆید دەبێت .

ئەم پڕۆگرامە سودی چییە ؟!
زۆر جار لەسەر مۆبایل ڤایبەر یان واست ئەپ یان میسنجەر یان هەرر بەرنامەیەکی تر کە بەکاریان دەهێنین لە کاتی لەسەر هێڵ بوون ئەم پڕۆگرامە ئینتەرنێت لەسەر ئەو بەرنامەیەی دیاریمان کردوە لە انو پڕۆگرامەکە دەبڕێت و لای هاوڕێکانت وا نێشان دەدات تۆ لەخەت نیت و جیاواز لەوەی خۆت بە ئۆفڵاین نیشان بدەیت یان پڕۆگرامێکت هەیە داتناوە بە هەڵگرتن و سنیکردنی داتاکانت بەڵام لە ئێستادا دەتەوێت پڕۆگرامەکە رابگریت لەو کارە بەم رێگایە ئینتەرنێتی لێدەبرێت یان پڕۆگرامێکت هەیە ناتەوێت بە ئینتەرنێتی سیم کاردەکەت کار بکات بۆ نەرۆیشتنی باڵانسی سیم کاردەکەت .

کلیک بکە بۆ دابەزاندنی پڕۆگرامەکە لە پلەی ستۆر

 

سەرەتا کە پڕۆگرامەکە دەکەیتەوە پەنجە بنێ بە Firewall Status و بیکە بە ON, وەکوو ئەم وێنەیە :Screenshot_2017-10-02-11-36-11

دوای دابەزاندنی پڕۆگرامەکە بەم رێگایە هەر پڕۆگرامێکت ویست ئینتەرنێتی لەسەر بکوژێنەوە :
١- پەنجە بنێ بە Firewall Rules دواتر پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە لەوێشدا پەنجە بنێ بە Accept .s

  • ٢- دواتر دەبینیت هەموو ئەو پڕۆگرامانەی لە ناو مۆبایلەکەتدایە نیشانت دەدات هەر پڕۆگرامێکت دەوێت بیدۆزەرەوە وە دەتوانیت لەسەرە بە ناو بەدوایدا بگەڕێیت و بیدۆزیتەوە، ئێمە لێرەدا کار لەسەر پڕۆگرامی واتس ئەپ دەکەین .
  • ٣- دوای ئەوەی پڕۆگرامەکەت دۆزیەوە لە تەنیشت پڕۆگرامەکەدا نیشانەی وایفای و ئینتەرنێتی سیم کارد هەیە بە پەنجە نان بە هەر یەکێکیان دا ئەو پڕۆگرامە بێ بەش دەکەیت لەو جۆرە ئینتەرنێتە ئێمە ئێستا لەسەر پڕۆگرامی واتس ئەپ وایفای و ئینتەرنێتی سیم کاردەکە رادەگرین و نێسانەی هەردوو جۆری ئینتەرنێت لەسەر بەرنامەکە لا دەبەین و پڕۆگرامەکە ئینتەرنێتی پێ ناگات بە هیچ شێوەیەک وەکوو ئەم وینەیەی خوارەوە :
  • Screenshot_2017-10-02-11-34-13

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.