زۆر جار واڕێكده‌كه‌وێت به‌په‌له بچیته ده‌ره‌وه و سه‌یر ئه‌كه‌یت مۆبایله‌كه‌ت بارگاوى(شه‌حن)ى نه‌ماوه ، بۆیه به ناچارى ئه‌بێت به دیار مۆبایله‌كه‌وه دابنشیت .
زۆر ڕێگا هه‌ن بۆ خێرا بارگاوى كردنه‌وه‌ى مۆبایلى ئایفۆن , به‌ڵام نوێترین ڕێگایه‌كى ئاسانه و هه‌موان ده‌توانن به ئاسانترین شێوه جێبه‌جێى بكه‌ن .
كه‌ناڵى BI Tech ى ته‌كنه‌لۆژی ڕێگایه‌كى نوێ ى دۆزیته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ماوه‌ى ٥ خوله‌كدا به شێوه‌ى سوپه‌ر چارگ مۆبایله‌كه‌ت بارگاوى بكه‌یته‌وه .
له میانه‌ى ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامدراوه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه گه‌ر به شه‌حنى ئاسایى مۆبایله‌كه‌ت بارگاوى بكه‌یته‌وه ، ئه‌وا له ماوه‌ى خوله‌كدا ڕێژه‌ى بارگاوى پاتریه‌كه‌ت له %٢٠ ده‌بێته %٢٣.
به‌ڵا” ڕێگاى دووه‌م سه‌ركه‌وتوه ، ئه‌ویش به‌م شێوه ده‌بێـت :
١- شه‌حنى ئایپاد به‌كاربهێنه له برى ئایفۆن .
٢- مۆبایله‌كه‌ت بخه‌ره سه‌ر بارى فڕۆكه
٣-كه‌ڤه‌رى زیاده‌ى ده‌ورى مۆبایلكه‌ت لێ بكه‌ره‌وه .
٤- كارى پێمه‌كه له‌و كاته‌ى له‌سه‌ر شه‌حنه
ده‌بینت له ماوه‌ى ٥ خوله‌ك له %٢٠ بۆ %٢٦ زیادى كردوه .
به شێوه‌یه‌كى گشتى له بارى یه‌كه‌م ماوه‌ى ٢١١ خوله‌كى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى به ته‌واوى بارگاوى ببێته‌وه، به‌ڵام له بارى دوه‌مدا ته‌نها ١٢٧ خوله‌كى پێویسته ،واته به شێوه‌یه‌كى گشتى ٨٤ خوله‌ك جیاوازیان هه‌یه .
له خواره‌وه به‌وێنه و ڤیدیۆ چۆنیه‌تى بارگاوى كردنه‌وه به ڕێگایه‌كى خێرا روون كراوه‌ته‌وه