ژمارەی بەکارهێنەری بەرهەمەکانی کۆمپانیای Apple ڕۆژ بە رۆژ لە زیاد بوندایە لە کوردسنان، بەتایبەتی بەرهەمەکانی ئایفۆن و ئایپاد، ئێستا بەرهەمەکانی وەک ئای ماک و ماک بووکیش زیادی کردووە ئەگەر چی بە ڕێژەیەکی کەمتر وەک لە ئایفۆن ئەمەش هۆکارەکەی لەوانەیە بگەڕێتەوە بۆ گرانی نرخ و جیاوازی سیستەمی کارگێڕیەکەی کە بە OS X  ناسراوە کە زۆربەی خەڵکی وڵاتی ئێمە پێی ئاشنا نین کارێکی ئاسان نیە بەلای زۆر کەسەوە کە خۆی فێری ئەم سیستەمە کارگێڕیە نوێیە بکات، لە هەمان کاتیشدا نەبونی سەرچاوەی ئاسان بۆ فێربوونی ئەم کارە گرانتر دەکات.

Apple

شایەنی باسە کە پێش ساڵی ٢٠٠٧ و دەرچونی ئایفۆن کەسانێکی زۆر کەم ناوی Appleیان بیستبوو، دوای دەرچونی ئایفۆن و ئەو شۆڕشەی کە لە بواری ئامێری مۆبایلی هۆشمەندا بەرپایکرد  ناوی ئەم کۆمپانیایە گەیشتە کوردستان.

بەس ئایا کەس بیری لەوە کردۆتەوە ناوی ئەم کۆمپانیایە لە چیەوە هاتووە، بۆچی وشەی Apple واتە سێو هەڵبژێردراوە بۆ کۆمپانیایەکی دروستکەری کۆمپیوتەر؟

لە چەند ماڵپەرو پەیجە کوردیەکان لە فەیسبوک زۆر چیرۆکی دروستکراو باس دەکرێت ، لەوانەش:

١) کە دامەزرێنەی کۆمپانیای ناوبراو “سیڤ جۆبس” کە ساڵی 2011 کۆچی دوای کرد بە مناڵی زۆر هەژار بوون و سێوێکی پێ بووە کە بردوویەتی بۆ قوتابخانە لەگەڵ خۆی رۆژی گازێکی لێ کرتووە و رۆژێک لە دەستی کەوتۆتە خوارەوە ، هاوپۆلەکانیشی گاڵتەیان پێ کردووە، کە ئەمەش کاری تێ کردووە وای لێ کردووە کە ئەو بەسەرهاتەی بیر کەوێتەوە و کومپانیاکەی ناو ناوە Apple و چۆن خۆی گازێکی لێ گرتووە لۆگۆکەشی هەر وا دروست کردووە.

٢) کە دامەزرێنەرەکان کۆبونەتەوە بۆ ئەوەی بڕیار بەن لە سەر ناوێک و سیڤ جۆبس هەر خەریکی سێو خواردن بووە بۆیە کۆمپانیاکەیان وا ناو ناوە.

دڵنایم بە چەند چیرۆکی هەڵبەستراوی تریش هەیە کە من نەمبیستووە یان لە بیرم نایە. ئایا چیرۆکی ڕاستەقینەی هۆکاری ناونانەکە چیە؟

بۆ دەستکەوتنی زانیاری ڕاست وا باشە ڕاستەوخۆ بچین بۆ سەرچاوەکەی.لە ژیاننامەی سیڤ جۆبس کە لە لایان ۆڵتەر ئایسیکسۆن لە ٢٠١١ پاش وەفاتی سیڤ بڵاو کراوەتەوە نوسراوە:

on one of my fruitarian diets” and had just come back from an apple farm, and thought the name sounded “fun, spirited and not intimidating.

لێرەدا باس لەوە دەکات کە ستیڤ تازە لە کێڵگەیەکی سێو هاتۆتەوە و ناوەکەی بە لاوە ناوێکی خۆش بووە و ڕوحیەتیكی تایبەتی هەبووە ئیزعاج نەبووە. لێرەدا باسی سەفەرێکی ستیڤە بۆ کێڵگەیەک لە هاویندا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.

ستیڤ ۆزنیاک کە لەگەڵ ستیڤ جۆبسدا کۆمپانیاکەیان دامەزراندووە لە کتێبی ” iWoz: Computer Geek to Cult Icon” کە لە ٢٠٠٦ دەری کردووە دەڵێ

"It was a couple of weeks later when we came up with a name for the partnership. I remember I was driving Steve Jobs back from the airport along Highway 85. Steve was coming back from a visit to Oregon to a place he called an “apple orchard.” It was actually some kind of commune. Steve suggested a name – Apple Computer. The first comment out of my mouth was, “What about Apple Records?” This was (and still is) the Beatles-owned record label. We both tried to come up with technical-sounding names that were better, but we couldn’t think of any good ones. Apple was so much better, better than any other name we could think of."

steve-jobs-and-wozniak-1977_1024x796_91966

کە ئەمیش بەهەمان شێوە باسی سەفەرەکەی ستیڤ جۆبس ئەکات بۆ کێڵگەیەکی سێو لە ئۆریگۆن، باسی ئەوەش دەکات کە بیری بۆ ئەوە چووە کە کۆمپانیایەک هەیە بە ناوی Apple Records کە دەرهێنەری هۆنراوەن و خاوەنەکەی گروپی بەناوبانگ Beatlesە کە هەردوو جۆبس و ۆزنیاک عاشقی هۆنراوەکانیان بوون.

چەند بیرو ڕایەکی تریش هەیە لەوانە ئەوەیە کە ویستویانە ناوی کۆمپانیاکە لە Phone Book واتە ئەو کتیبەی کە ناو و ژمارەی تەلەفۆنی شوێنە گرنگەکانی وڵاتەکەی تیایە پێش ناوی کۆمپانیای Atari بێت ، ئەمەش لە یەکێک لە ڤیدیۆکانی سیڤ جۆبس دا باسی لێ ئەکات بە پێکەنینەوە ئایا ئەمە نوکتەیە یان ڕاست ئەوە نەزانراوە.

source:theikurd

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.