کۆریای باکور یەکێکە لەو وڵاتانەی کەوا بە رووی وڵاتانی دەرەوەی خۆیدا داخراوە و رێگای لە هاوڵاتیانی خۆیدا گرتوە لەوەی بە گشتی ئاگەداری جیهانی دەرەوە بن ،یەکێک لەو شتانەی حکومەتی ئەو وڵاتە زۆر توندە لەسەر بریتیە لە ئینتەرنێت کە بە شێوەیەکی زۆر توند سنوردار کراوە و دەتوانین بڵێین ئەوەندە کەمە وەکوو ئەوە وایە نەبێت .

8ec608c0-1842-45fa-a4ef-1c9166d4c9a4

بە پێی هەندێک سەرچاوە کە توانیویانە دزە بخەنە نێو تۆڕەکە و هەندێک زانیاری لەسەر ئەو توڕە لۆکاڵیە ناوەخۆییەی ئەو وڵاتە بزانن ئەوەی خەڵکی کۆریای باکور بەکاری دەهێنن ئینتەرنیتێکی لۆکاڵیە کە لەو وڵاتەدا هەیە کە ژمارەیەکی کەم و سنوردار ماڵپەڕی تیدایە کە ناگاتە 28 ماڵپەڕ کە تەنها لە ناوەخۆی ئەو وڵاتە و لە ژێر جاودێری حکومەت کار دەکەن یان دەتوانین بڵێین هەر هی خودی حکومەتەکە خۆیەتی .

k1

بە پێی سەرچاوەکان ، پسپۆڕێکی ئاسایشی ئینتەرنێت لە کۆمپانیای ئۆپەر “Matthew Bryant” توانیویەتی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت لەوەی دزە بکاتە نێو ئینتەرنێتی کۆریای باکور ،ئەو شتانەی دەربارەی ئینتەرنێتی وڵاتەکە بۆ رون بۆتەوە و توانیویەتی بیزانێت ئاشکرای کردوە بەوەی سەرجەم ماڵپەڕەکانی وڵاتەکە تێپەڕ ناکات لە 28 ماڵپەڕ وە ناتوانرێت بکرێنەوە تەنها لە نێو ئەو وڵاتە نەبێت و خاوەنی کۆدێکی تایبەتی ئینتەرنیتین “.kr” .

k3

وە هەروەها رایگەیاندووە بورای ئەو ماڵپەڕانە دیارکراون و لە جەند بوارێکی سنوردارن وەکوو هەبوونی پێگەیەک بۆ پەوەیوەندی کۆمەڵایەتی و ماڵپەرێک بۆ تایبەتمەندی و سودەکانی خواردەمەنی و ماڵپەرێکیش بۆ گرتنی تکتی فڕۆکە لەگەڵ هەبوونی چەند ماڵپەرێک بۆ راگەیاندنی کارەکانی رژێمەکە .

k2

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.