زۆر جار كه‌ بابه‌تێك ده‌نووسیت له‌ شوێنێك پێویستت ده‌بێت ئاماژه‌ به‌ لینكێك بكه‌ت لینه‌كان زۆر دوور و درێژن و جۆره‌ها پیت و هێمایان تێدایه‌ جاری وا هه‌یه‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بابه‌ته‌كه‌ ده‌نووسیت ژماره‌ی پیتی نوسراو سنورداره‌ بۆیه‌ ناتوانی به‌كاری بهێنی، بۆ ئه‌وه‌ی لینكه‌كه‌ كورت بكه‌یه‌وه‌و وه‌ لینكێكی ڕیكت ده‌ستكه‌وێت زۆر سایت هه‌ن ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌موویان جێگای باوه‌ڕ نین، باشترینیان هی كۆمپانیای گوگڵ ه‌ سایتی: https://goo.gl

ڕووكاری سایته‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
14372312_964288410384659_3244401715804089354_o

ئێستا بۆ نموونه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ په‌یجی Tech eye لینكی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ كورت بكه‌ینه‌وه‌ سه‌ره‌تا لینكی ڤیدیۆیه‌كه‌ وه‌رده‌گرین كلیكی لای ڕاست ئینجا Show video URL و لینكه‌كه‌ كۆپی ده‌كه‌ین:
14324609_964288913717942_6687299257773501502_o

14317374_964288897051277_8507590997038738133_n

ئینجا

14310521_964289467051220_6040719968626545431_o

1) لینكه‌كه‌ی لێ داده‌نێین
2) ئینجا سه‌ح له‌م لاكێشه‌یه‌ بده‌ و داواكراو هه‌ڵبژێره‌ و كلیك له‌ VERIFY بكه‌، ئێستا داواكراو ده‌ڵێ ئه‌و وێنانه‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ داریان تێدایه‌ ،وە زۆرجار هەیە پرسیارەکەی جیایە گووگڵ پرسیارتلێدەکات ئەو وێنانە دیاری بکە بۆ نمونە بە ئێمەی وتوە ئەو وێنانە دیاری بکە کە داری تێدایە لەوانەیە هی تۆ جیا بێت بە پێی پرسیارەکەی ويڵامی بدەرەوە .

14310521_964289467051220_6040719968626545431_o

3) كلیك بكه‌ له‌ SHORTEN URL

14352376_964290747051092_1229549771991047153_o

ده‌بینین لینكه‌كه‌ی بۆ كورت كردینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ناو لاكێشه‌ سه‌وزه‌كه‌ لینكه‌ كوردتكراوه‌كه‌یه‌ ده‌توانی به‌ داگرتنی ئایكۆنی ته‌نیشتی كۆپی بكه‌یت یان به‌شێوه‌ی ئاسایی دیاریبكه‌و كۆپی بكه‌. لینكه‌ كۆنه‌كه‌: https://www.facebook.com/techeye.org/videos/638044746366624/

لینكه‌ نوێیه‌كه‌: https://goo.gl/Ek66Aq

14317330_964291433717690_1659747471880169121_n

تێبینی:
*پیتی سمۆڵ و كه‌پیته‌ڵ جیاوازیان هه‌یه‌ لینكه‌كه‌ چۆن دروست بوو ده‌بێت به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌كاری بهێنی ئه‌گه‌رنا كار ناكات.
* ده‌توانی Gmail ه‌كه‌ت به‌كار بهێنی sign in بی بۆ تۆماركردنی هه‌موو ئه‌ لینكانه‌ی كه‌ كورتی ده‌كه‌یه‌وه‌ وه‌هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌و جارانه‌ بزانی كه‌ لینكه‌كه‌ كرایته‌وه‌، له‌ چ شاره‌ك كرایته‌وه‌ و زیاتر:

14324443_964292220384278_6927828772383767749_o 14329904_964292243717609_3200554307183350568_n

ئامادەکردنی ئەحمەد عومەر

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.