لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی دامەزراندنی سیستمی ئوبونتو ئەکەین کە دابەشکراوێکی لینۆکسە هەول ئەدەین بە وەهمی لەسەر سیستمی ویندۆز دای بەزێنین

 

سەرەتا با بزانین ئوبنتو چییە؟ ئوبونتو بە دابەشکراوێکی سەرچاوەکراوەی لینۆکس دا ئەنرێت و لەسەر دابیان بنیات نراوە و یەکێکە لە گرینگترین و بەناوبانگترین دابەشکراوەکانی لینۆکس و لە ڕووی دیزاین و ڕوکاری سیستمەکەی یەکجار ناوازەیە و دڵگیرە و ئەو هۆکارەی کە وات لێ ئەکا ئوبنتو بەکار بێنی ئەوەیە کە زۆر بە دەگمەن تووشی وایرۆس ئەبێ و هەر ئەمەش وای کردووە کە پێویستی بە ئەنتی وایرۆس و ترۆجان و ئەوانە نەبێت و بۆ خاوەن کۆمپانیا و کەسە سەرەتاییەکان بۆ پاراستنی پەڕگە تایبەتەکان زۆر نایابە و بێ بەرامبەر و سەرچاوە کراوەیە و چەندان کاری پێ ئەنجام ئەدرێ و جگە لەمە جێگایەکی یەکجار کەم ئەگرێ .

 

ئەتوانین ئەم سیستمە بە دوو شێوە دابەزێنین

١- بە وەهمی : واتە بە شێوەیەکی نادیار لە سەر سیستمی کۆمپیوتەرەکەت.

٢- بە فەڕمی : واتە بە شیوەیەکی سەرەکی ( سیستمی سەرەکی) لەسەر کۆمپیوتەرەکەت وەک ویندۆز ئەتوانی دایمەزرێنی.

 

ئێمە لەم وانەیەدا باس لە دامەزراندنی ئوبنتو ئەکەین بە ڕێگای یەکەم واتە بە وەهمی و نادیار لەسەر کۆمپیوتەر لە ڕێگای نەرمەوالەی ( VirtualBox )

سەرەتا پێویستە ئەم دوو کەرستەیەت هەبێ

 

١ – نەرمەوالەی VirtualBox بۆ دامەزراندن و ئینستۆل لردنی سیستمەکە .

بۆ دابەزاندنی نەرمەوالەی VirtualBox کلیک لەم وێنۆچکەیەی خوارەوە بکە.

VirtualBox Icon

 

٢- فایلی سیستمی ئوبونتو 

بۆ داگرتنی فایلی ئینستۆلەیشنی سیستمی ئوبونتو کلیک لەم وێنۆچکەیەی خوارەوە بکە.

giphy

 

 

بۆ چۆنیەتی دامەزراندنی سیستمەکە بینەری ڤیدیۆی فێرکاری بن.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.