لە دنیادا کۆمەڵێ شت هەن کەوا بە ترسناک ناویان دەرکردوە،بۆنموونە کتێبێک هەیە وا باس دەکرێت کە هەرکەسێک بیخوێنێتەوە ئەمرێت…

یان کۆمەڵێ ژمارە تەلەفوون کە پەیوەندیان پێوە بکەی توشی کێشەیەک ئەبی یان ئەمری …..لە ڕاستیا ئەمانە هیچیان ڕاستی نین بەڵکو تەنها وات لێ ئەکات شتێک لە ناخت یا ترسێک لە ناخت درووستبکات کە ئەگەر بێتوو بیکەی ئەوا وات لێدێ یان جاری وا هەیە ئەشیکەی خۆت وات لێدێ هەست بە ترس ئەکەی بۆنموونە ئێمە باسی چەند شتێک دەکەین..

بەڵام هەندێک شت هەیە ڕاستن بۆ نمونە کتێبێک هەیە لە جیهاندا کە بەڕاستی ئەبێتە هۆی مردنی مرۆڤ واتا هەرکەسێک ئەو کتێبەی خویندبێتەوە یان بەکاری هێنابێت ،ئەوا مردوە بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئەوەی ئەبێتە هۆی مردن لەوکتێبە بوونی جۆرە مادەیەکی ژەهراوییە کە لە نوسینەکانیدا بەکار هێنراوە کە هەر لەگەڵ بەرکەوتنی بەدەستی مرۆڤ تێکەڵی خوێنی دەبێت و دەبێتە هۆی مردنی .بەڵام هەندێکیش هەن ڕاست نین و تەنها خورافیاتن.بۆ نموونە ..

یەکەم (Call With Jesus)
واتا تەلەفوون کردن لەگەڵ عیسا (مەسیح)،ژمارەیەک هەیە کە ئەویش(8888-888-888-1)
کە پەیوەندی پێوە ئەکەی کەسێک وەڵام دەداتەوە کە گوایە عیسایە و لەو دنیاوە قسەدەکات کە هەر جارە و باسی شتێک دەکات،یان هەندێک جار پەیوەندیەکە دا ئەخرێتەوە یان خۆی دواتر تەلەفوون ئەکاتەوە یان نامەیەک ئەنێڕێت،دواتر کە دای دەخەیتەوە وا هەست ئەکەی کە لەلاتەوەیە و هەست بە ترس ئەکەی یان وا هەست ئەکەی کە کەسێک لە ژوورەکەیایە ،لە ڕاستا ئەمانە هەموو خورافیاتە و دروست دەبێت وات لێ ئەکات هەست بە ترس بکەی ،هەرچەندە ئەم کارانە بەرای زۆری پیان وایە ئەمە کارێکی بازرگانیە ،واتا پەیوەندییەکە بە مەبەستێکی بازرگانی و پارەپەیا کردن و هیچی تر … بەڵام تاکو ئێستاش کۆمەڵێ کەس هەیە کە بڕوای پێیەتی.

دووەم (Call With Devil)
واتا پەیوەندی کردن بە شەیتانەوە کە ژمارەکەی (6666-666-666)کە ئەمیش شێوازی دەنگەکە لە شێوەی دەنگێکی ترسناکە کە وات لێئەکات هەست بە ترس بکەی وە دەنگێکی نەگۆڕە وە زۆرجار وشەی ترسناک یان وشەکان بە شوەیەکی ترسناک ئەڵێ وەکو “Shizzle”

بێگوومان ئەمانە ژمارەیەکی زۆرن کە ڕێکخراون کە چەن ژمارەیەک دووبارە بە دوای یەکدا وەکو ئەوانەی سەرەوە ٨ یان ٦ یان ژمارە ٧ کە ئەویش بەهەمان شێوە بە ژمارەی ترسناک ناسراوە کە پێی ئەترێ ژمارەی سور کە ئەمەیان ناتوانی پەیوەندی پێوەبکەی بەڵام لە مۆبایلەکەتا ئەمێنێتەوەو ڕەنگی سور ئەبێ کە ئەمەش لە پاکستان هۆشداری دراوە کە بەهیچ جۆرێ نە پەیوەندی پێوە کرێت نە وەڵامی بدرێتەوە واتا بەکار نەهێنرێ وە بە (cursed phone number) واتا ژمارە تەلەفوونی نەفرەت لێکراو یان (death call)ناسراوە ,کە ئەوتڕێ ئەگەر بێت و وەڵامی ئەم پەیوەندیە بدەیتەوە ئەوا شەپۆلێک لە مێشکت دەدات کەوا یان دەبێتە هۆی تێکچونی مێشک یان مردن ..

سێیەم : لە وڵاتی یابانیش ژمارە (4444-4444-090) کە پێی ئەوترێ (Sadako’s Number)ناسراوە کە بە هەمان شێوە پەیوەندی پێوە بکەی ئەوا گوێت لە کۆمەڵێک ژاوە ژاوو دەنگی ترسناک دەبێت وەکو دەنگی مردن یان هاواری مردویەک …

لە هەندێک لە وڵاتانی ئاسیاش ژمارە (0000-000-000-1)هەیە کە پەیوەندی پێوەدەکەی پێاوێک وەڵام دەداتەوە کە دەڵێت ئەگەر بێت و تۆ پەیوەنی بە ١٥ هاوڕێت یان زیاتروە نەکەیت و باسی ئەم ژمارە نەفرەتییەیان بۆ نەکەی ئەوا تۆ دەمریت …!!!!

وە لەگەڵ کۆمەڵێک ژمارەی تر کە هەر یەکەیان چیرۆکێکی خۆی هەیە… کە ئەمانە لای کۆمەڵێک بونەتە جێی ترس و دڵە راوکێ لای هەندێکی تریش ئاسایین ،بەڵام وەکو وتمان ئەمانە لاڕستیدا ترسناک نین بەڵکو وت لێدەکات خۆت هەست بەترس بکەیت و لە ناختدا ترسێک یان خۆفێک دروست دەکات ،بگرە ئەمانە بۆ کاری بازرگانیش بەکار دە هێنرێن ..

بەڵام هەندێک شت هەیە ڕاستن بۆ نمونە کتێبێک هەیە لە جیهاندا کە بەڕاستی ئەبێتە هۆی مردنی مرۆڤ واتا هەرکەسێک ئەو کتێبەی خویندبێتەوە یان بەکاری هێنابێت ،ئەوا مردوە بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئەوەی ئەبێتە هۆی مردن لەوکتێبە بوونی جۆرە مادەیەکی ژەهراوییە کە لە نوسینەکانیدا بەکار هێنراوە کە هەر لەگەڵ بەرکەوتنی بەدەستی مرۆڤ تێکەڵی خوێنی دەبێت و دەبێتە هۆی مردنی …

نوسینی :چیا داوودی

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.