مۆبایلی Galaxy Not 9 بە فەڕمی نمایش کرا

 

 

ئەم ئێوارەیە لە کۆنگرەیەکی کۆمانیای سامسۆنگدا مۆبایلی Galaxy Not 9 بە فەڕمی نمایش کرا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سامسۆنگ باس لە تەواوی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی گالاکسی نۆت 9ـــۍ کرد.

 

 

لە کۆنگرەکەدا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سامسۆنگ زۆر لێدوانی گرنگی دا دەربارەی توانستی پاتری مۆبایلەکە و کارکردنی و باسی تەواوی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکەی کرد

 

 
تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی گالاکسی نۆت 9 بریتین لە::

 

 

هێزی کارکردنی پاتری مۆبایلەکە 4,000 میلی ئەمپێر (کاتژمێر)ە.

 

 
دەبڵ کامێرای هەیە لە پشتەوەی بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و لەگەڵ کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ.

 

 
ڕوونمای مۆبایلەکە بە ڕوونی 6.4 ئینج Quad HD+ Super AMOLED بە ڕوونی 2960 و 1440

 

 
بیرگەی ناوەکی مۆبایلەکە 128 گیگابایت یان 512 گێگابایتی هەیە.

 

 
بیرگە کاتیەکەی 6 گێگابایت و 8 گێگابایتی لەگەڵە.

 

 

یەکەی چارەسەری سناپدراگۆن 845 لەگەڵ پەنجەمۆر و سکانی چاوی هەیە.

 

 
بەهۆی بوونی کێبڵێکی تایبەتەوە ئەتوانی مۆبایلەکە پەیوەستی تەلەفزیۆن یاخوود کۆمپیوتەر بکەیت!.

 

 
لە 24ـــــۍ ئەم مانگە بە چوار ڕەنگی جیاوازی ( شین ، ڕەش ، گۆڵد ، مسی کانزایی) لە تەواوی بازارەکانی ئیلیکترۆنی بەردەست ئەبێ.!

 

 

 
و نرخی مۆبایلە ئاست نزمەکەی 999$ دۆلار بۆ بیرگەی ناوەکی 128گێگابایت و ڕام 6 گێگا
و هەروەها نرخی مۆبایلە ئاست بەرزەکە 1250$ بۆ بیرگەی ناوەکی 512 گێگابایت و ڕام 8گێگا.

 

 
کۆکراوەی زانیاریەکان بە زمانی ئینگلیزی لەم ڤیدیۆیەی خواروە بینەربن

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

Reverse Engineer | Pentester | Web Developer | Programmer

Comments are closed.