پێرێ واتە 3 دێسیمبەری 2017 یادی لەدایک بوونی یەکەم ناردنی کورتە نامە SMS بوو.
لە 3ی مانگی دوانزەی ساڵی 1992 یەکەم کورتە نامە نێردرا لەلایان ئەندازیار نيل بابورس، ئەو ئەندازیارە کەورتەنامەکەی بە کۆمپیوتەر نارد بۆ مۆبایلی بەڕێوەبەری کۆمپانیای ڤۆدافۆن بەناوی ريتشارد جارڤیس کە لە کورتە نامەکە بۆی نووسیبوو Merry Christmas

شایەنی باسە پێش ئەوەی مۆبایلی زیرەک بڵاوبێتەوە، پڕۆسەی نوسینی کورتەنامە زۆر زەحمەت بوو لەبەر ئەوەی تەنها 9 دوگمە لەسەر مۆبایلەکان هەبوو وەکوو مۆبایلەکانی نۆکیا و بلاک بێری. بەهەرحاڵ، بەپێی ڕاپۆرتێک لە مانگی شەشی ساڵی 2000 تاکوو مانگی شەشی ساڵی 2006 زیاتر لە 12.5 ملیار کورتە نامە نێردراوە، بەڵام تا مانگی شەشی 2007 ئەو ڕێژەیە بەرز بۆوە بۆ 45 ملیار کورتە نامە ئەوەش دوای ئەوەی کۆمپانیا ئەپڵ یەکەم بەرهەمی ئایفۆنی خستە بازارەوە.

دووای 2 ساڵ لە دەرکردنی مۆبایلە زیرەکەکان لەلایەن کۆپانیایەکانی ئەپڵ و سامسۆنگەوە ژمارەی ناردنی کورتە نامە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرز بۆوە بۆ 161 ملیار کورتە نامە تەنها لە مانگێکدا، تا مانگی شەشی ئەمساڵ ژمارەی ناردنی کورتە نامە بەرز بۆتەوە بۆ 781 ملیار کورتە نامە تەنها لە مانگێکدا.

سەرەڕای ئەوەی ئێستا چەندین تۆڕی کۆمەڵایەتی هەیە، ناردنی کورتە نامە بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووو بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، بەڵام تا ئەمڕۆش SMS کاریگەری خۆی هەیە تائێستاش بە ملیۆنان خەڵک SMS بەکار دێنی.

2017_12_04.09_40_13_9071 (1)

https_blueprint-api-production.s3.amazonaws.comuploadscardimage66770989c4a687-48ab-474e-9b77-b0cc477f2518

t9

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

نورسەر و وەرگێری بابەتی تەکنەلۆژیا

Comments are closed.