بێگومان له ئێستادا ته‌كنه‌لۆژیا به گشتی له هه‌موو كایه‌كانی پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیووه ، هه‌ر بۆیه‌ش زۆربه‌ی ئامێره‌كانی ڕۆژانه‌مان ته‌كنه‌لۆژین بۆیه به گرینگم زانی لێره‌دا باس له ئامێرێكی گرینگ بكه‌م كه ئه‌ویش ناوی باڵفڕی چوار پێ یاخود كامێرای فڕیوه كه تێكه‌ڵه‌یه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆژی و فۆتۆگرافیه ، تا ئه‌م ساته‌ش كوردستان له‌م بواره‌دا زۆر هه‌ژاره و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كه‌م و دیاریكراو ئه‌م ئامێره به‌كاردێنن بێگوومان ئه‌م ئامێره جۆری زۆره و له هه‌ر بواره و جۆری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه.
.
ئه‌م جۆره ئامێره له بواری فۆتۆگرافی و میدیای و زۆر جار سیخوڕی و یاخود سه‌ربازی و كشتوكاڵی و زۆر جاریش بۆ كێبڕكێ به‌كاردێت وه له زۆر بواری تریش به‌كاردێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا له كوردستان به دی ده‌كرێت كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه‌كان له بواری میدیای و ڕێژه‌یه‌كی كه‌می فۆتۆگرافه‌رانیش له بواری فۆتۆگرافی به‌كاری دێنن هۆكاری ئه‌مه‌ش زۆری بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له كوردستان به بێ بوونی ڕێپێدانی ئاسایش نا‌توانیت ئه‌م باڵفڕه چوار پێیه كار پێ بكه‌یت به هۆی مه‌ترسی به‌كارهێنانی له بواری سیخوڕیدا و هه‌روه‌ها له بواری كشتووكاڵی و بواره‌كانی تریش تا ئێستا نه‌گه‌یشتووینه ئه‌و ئاسته‌ی كه ئه‌م جۆره ئامێرانه به‌كار بێنین.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كوردستاندا زیاتر له بواری فۆتۆگرافی و میدیایی كاری پێ ده‌كرێت لێره‌دا به كورتی باس له Phantom 3 Standart ده‌كه‌ین كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له كوردستان به‌كاردێت كه بریتیه له باڵفڕێكی چوار پێ ، كامیرایه‌كه‌ی به ناوه‌ندی خواره‌وه‌ی ئامێره‌كه به‌ستراوه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ڕوودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو پارێزراو بێت و به شێوه‌یه‌كی ته‌واو بتوانێت له ئاسمانه‌وه وێنه‌ی خواره‌وه‌ی خۆی تۆمار بكات و له ڕێگای بوونی باڵه‌كانیه‌وه له ڕێگای فرمانكردن به كۆنتڕۆلی ئامێره‌كه‌وه بیفڕێنیت به گوێره‌ی ئه‌و ئاراسته‌ی كه تۆ مه‌به‌ستته وه له ڕێگای gps ه‌وه له‌گه‌ڵ مۆبایل ده‌یبه‌ستیته‌وه و كامێراكه‌ی ١٢ مێگا پێكسڵه و ڤیدیۆش به 2.7K ڕیكۆرد ده‌كات و شێوه‌یه‌كی زۆر جوان به ڤیدیۆ و وێنه ده‌به‌خشێت و له ئێستاشدا له وڵاتی ئه‌مریكا و سایتی ئه‌مازۆن نرخه‌كه‌ی £449 یه.
ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی Phantom 3 Standard ن :