له‌م بابه‌ته‌دا باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ چۆن گۆگڵ پله‌ی بكه‌ینه‌ ئه‌مریكا یان هه‌ر وڵاتێكی تر، وه‌ سوودی ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شتی زیاتر و نوێتری تێدایه‌ وه‌ هه‌موو ئه‌و ئه‌پانه‌ی كه‌ بۆ عێراق نابێت ده‌توانی داونڵۆیان بكه‌یت.

پێداویستیه‌كان: ئەپی Psiphon

داونلۆد كردن لە پلەی ستۆر
کلیک لێرە بکەبۆ داگرتنی بەرنامەکە

كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار به‌رنامه‌كه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌ ئه‌م دیالۆگه‌ نیشان ده‌دات تۆش وه‌كو وێنه‌كه‌ بكه‌
واتا په‌نجه‌ بنێ به‌ Tunnel whole device :
13940912_1175089335865962_1600763764_n

ده‌توانی له‌ به‌شی ئۆپشن به‌ ئاره‌زووی خۆت وڵاتێك دیاری بكه‌ی :
13940877_1175089325865963_1624831023_n

پاشان په‌نجه‌ بنێ به‌ ستارت start كه‌ ئه‌م نوسینه‌ ده‌ركه‌وت وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌ دا ئاماژه‌ی پێكراوه‌، Tunnel connected ئێستا به‌سه‌ركه‌وتووی ئایپیمان گۆڕی ،
13956771_1175089292532633_510843049_n

ئێستا ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی ستۆری بكه‌ینه‌ ئه‌مه‌ریكا یان هه‌ر وڵاتێك،

ده‌بێت ئه‌پ ستۆری كلێر ده‌یتی كه‌ین واتا زانیاریه‌كانی وه‌كو ئایپی و گیپی ئێس و …هت بسڕینه‌وه‌‌ كه‌ پله‌ی ستۆری هه‌ڵیگرتوه‌ كاتێك كه‌ ده‌یكه‌یه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌نجه‌ له‌سه‌ر ئه‌پی پله‌ی ستۆری دابگره‌و رای كێشه‌ سه‌ره‌وه‌ app infoبۆسه‌ر  .

‌تێبینی: له‌هه‌ندێك جۆری ئه‌ندرۆید دا ئه‌م فرمانه‌ نیه‌ بۆیه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ ئه‌گه‌ر هی تۆش نه‌یبوو .

برۆ بۆ ئه‌م ناوونیشانه‌ Setting>>>Application manager>>>ALL .
13936955_1175089315865964_969322207_n13933554_1175089322532630_1778677714_n

له‌وێ  پله‌ی ستۆری بدۆزه‌وه‌، پاشان په‌نجه‌ بنێ به‌ كلێر داتا Clear data :
13942719_1175089329199296_306812168_n

ئیستا ته‌واو بوو پله‌ی ستۆری بكه‌وه‌و ئه‌كسێپتی بكه‌ :
13956854_1175089295865966_1366943784_nسەیر دەکەین بە سەرکەوتووی شێوەی گۆڕاوە و شێوەی وەکوو پلەی ستۆری دەرەوەی عێراقی لیهاتوە وەکوو ئەم وێنەیەی لێهاتوە :
13936609_1175089339199295_1298459326_n

ئامادەکردنی : ئاری هه‌ولێری

گەر هاتوو لەم فێرکاریە وێنەيیە نەگەیشتیت دەتوانیت سەیری ئەم بابەتە بکەیت و بە ڤیدیۆ بۆمان روونکردونەتەوە (چۆنیەتی داونڵۆدکردنی ئەو بەرنامانەی لە پلەی ستۆری لە عێراق داونڵۆد نابێت) کلیک لێرە بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.