ڕۆژى شهممه 28/1/2017 اه ژێر نانویشانى ڕۆڵی گەنج لە دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێ دا دیبهیتى ساڵ به بەشداری کردنی چەندەها بەرپرس و نوێنەری حوکمەت و لایەنە سیاسەکان و کەسانی ناوداری کوردستان بهڕێوهچو .
دیبهیتهكه لەلایەن ئەنجومەنی گەنجانی کوردستان ڕێک خرابوو کە تێی دا باسی رۆڵی گەنج لە ڕابردوو دا کە چی پێگەیەکیان هەبووە و چی ڕۆڵێکیان هەبووە لە بەرەو پێش چونی کورد و ڕاوەستان لە بەرامبەردوژمنان و چۆک دا نەدان بەرامبەر دوژمنی گەلەکەمان کرا .
دیبەیتەکە لە سێ پانێڵ پێک هاتبوو کە لە پانێڵی یەکەم باسی رۆڵی گەنج لە ڕابردوو دا کرا لە لایەن چەندین کەسایەتی ناودار و ڕۆشنبیری کورد ئەنجام درا و لە پانێڵی دووەم دا باس لە ڕۆڵی گەنج لە ئێستادا کرا و هەموو ئەو ئاستەنگ و ڕێگریانە کرا کە گەنجانمان ڕوبەڕوی دەبنەوە پاشان لە پانێڵی سێیەم دا هەوڵدرا کە باس داهاتووی گەنجانمان بکرێت و چی بکرێت باشە بۆ گەنجەکانمان کە چەندین خاڵی گرنگ و زێڕینی تێدا باس کرا ، ئەوەشمان لە بیر نەچێت کە ڕێکخراوە حوکومی و ناحوکومیەکان پشکی شێریان بەر دەکەوێت لەم هەوڵدان بۆ بەرەوپێش چونە و فراوان کردنی ئاسۆی فکری گەنجەکانمان .
شایهنى باسه ڕێكخراوى تێێك ئاى به فهرمى بانگهێشتى ئهم دیبهیته كرابوو ، هونهر عهلى له دهستهى نوسهرانى ماڵپهرى تێك ئاى وهكو نوێنهرى ڕێكخراوى تێك ئاى له دیبهیتهكه بهشدار بوو .