دۆناڵد ترامپ سەرۆکی نوێی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دلنیای بەوە ئەدات کە بە دەرکردنی کرێکارە چینی و مەکسیکیەکان لە خاکی ولاتەکەی ئەتوانێت رێژەی کارکردن بۆ زیاتر ببات و وە نرخی بێ کاریش بەرەو خوارت ببات بەلام بەراستی ئەمانە هەموو سەرکێشیەکە نیە .

لێکۆلینەوە و زانیاری نوێی کە لەلایەن زانکۆی (بال ستیت)ــەوە ئەنجام دراوە وای نیشان ئەدات لە نێوانی ساڵەکانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٠ــدا نزیکەی لەسەدا ٨٧ ــی کرێکارەکانی پیشەسازی ئەمریکایی لەبەر ئۆتۆماسیۆن(خۆبه‌رێوه‌بردووه‌کان) و دەرکەوتنی رۆبۆتەکان کاریان لە دەست دابێت نەک بەهۆی کۆچ کردنیانەوە بە پێی لێکۆلینەوەیەکی تر بێت لە ئیستەدا ٥ میلیۆن کاری پیشەسازی لە ساڵی ٢٠٠٠ــەوە لە ئەمریکادا بوونیان هەیە وە هەموویان لەلایەن ئۆتۆماسیۆنەکانەوە بەرێوە دەبرێت .

بەتایبەتیش بێکاری لەو ولاتانەدا روو لە زیاد بوون ئەکات کە لە رووی تەکنەلۆژیایەوە زۆر  پێشکه‌وتن و سوود لە خۆ بەرێوەبردووه‌کان  و رۆبۆتەکان وەردەگرن بێگومان ئەمەش نەک بۆ خۆیان بۆ ولاتانی چوار دەوریش لە داهاتوودا زیانی دەبێت چونکە تەکنەلۆژیایەکان دەگوازریتەوە ولات بە ولات ئەمەش وادەکات ئەم رۆبۆتانە شوێنی مرۆڤ بگرنەوە بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە کارکردنی رۆبۆتەکان سنووردار بکرێت لە داهاتوودا یاخود تاوەکو رێژەی بێکاری کەم نەبێتەوە سود لە بەکارهێنانی رۆبۆت وەرنەگیرێت.

ژێده‌ر : THE NEXT WEB

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.