بەتازەیی لە چیندا مۆبایلێکی هۆشمەندی ئایفۆن ٧ لە کاتی بارگاوی کردنەوەی دوچاری تەقینەوە بوو , وە دیسان وا چاوەڕوان ئەکرێت کێشە دیسان بە هۆی هەبوونی کێشە لە پاتری مۆبایلەکە بووبێت
خاوەنی مۆبایلی ناوبراو ناوی Yinــە ئەو ئەلێت بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکەی بە تەواوەتی تەواو بووە کەواتە مۆبایلەکەی لەژێر بارگاوی کردندا جێهێشتووە بۆ پیاسە کردن لە مالەوە چۆتە دەرەوە وە کاتێک گەڕاوەتەوە گوێی لە دەنگی تەقینەوەی مۆبایلەکەی بووە
لەو وێنانەی کە لە مۆبایلە تەقیەوەکە بلاوبۆتەوە ئەتوانین بە باشی ببینین کە هۆکاری سەرەکیەکەی پاتریەکەی و بووە لەوێشەوە سەرچاوەی گرتووە ,
وە خاتوون Yin گەیاندوویەتی بۆ نزیکترین فرۆشگای ئەپڵ تاوەکو لێکۆلینەوەی تەواوەتی لەسەر بکرێت وە ئەویش ئەلێت کە سودی لەهەمان ئادپاتۆر (بارگاویکەرەوە)ــی نێو کارتۆنی ئایفۆنەکەی وەرگرتووە کە هەر لە کاتی کرینیدا لەگەڵیدا بووە وە ئێستە بەتەواوەتی روون نیە کێشە لە پاتری مۆبایلەکەدا بووە یاخود ئادپاتۆرەکەی وە هێشتاس ئەپڵ بە رەسمی رووی لەم رووداوە نەکردووە وە ئەبێت چاوەڕوان بیت تاوەکو بزانین ئەپڵ رای لەسەر چی دەبێت کە ئاخۆ مۆبایلێکی نوێ ئەداتەوە بەو خاتوونە یاخود خۆی وەک هۆکاری تەقینەوەکەی خەتابار ئەکرێت .
ژێدەر : فۆن ئێرینا