لەم بابەتەدا چارەسەر بۆ ئەم مەترسیە و دروستکردنی هەژماری گووگڵ و ئەپڵتان بۆ باس دەکەین .
زۆرێك لە بەكارهێنەرانی مۆبایلە هۆشمەندەكان بە مەبەستی بەدەست هێنانی ئەپڵیكەیشن و ڤیدیۆ گەیم (یاری) و ڤیدۆ سەردانی كۆگا و فرۆشگا ئەلیكترۆنیەكان دەكەن .
یەكێكش لەو كێشانەی بەردەوام روبەروی ئەو بەكارهێنەرانە دەبێتەوە ئەوەیە كە زۆر جار وێنە و ڤیدیۆكانی ناو مۆبایلەكەی دزەی پێكراوە یاخود هەندێك جار مۆبایلەكەی رادەوەستێت یان بە بێ ویستی خۆی داتاكانی نێو مۆبایلەكەی دەسڕێتەوە ئەمە لە كاتێكدا دڵنیایە مۆبایلەكەی هاك نەكراوە .
ئەو كێشە كەی سەرهەڵ ئەدات ؟
لە كاتێكدا تۆ لەو فرۆشگایە یان ئەو دوكانی مۆبایل/كۆمپیوتەر ەوە ئەپڵیكەیشنەكانت بۆ دادەبەزێنن ئەوا ئیمەیلی خۆیان لە ئەژماری مۆبایلەكەتت تۆمار (register )دەكەن .
و لە هەر كاتێكدا بیانەوێـت كامێرای مۆبایلكەت بكەنەوە یان هەر وێنە و زانیاریەك لە نێو مۆبایلەكەتدا هەیە ، دەتوانن دزەی پێبكەن چونکە لە رێگای ئەو هەژمارە کە بۆتان داخل کردوە دەتوانن هەر پرۆگرامێکیان بوێت لەسەر مۆبایلەکەت دایبەزێنن و کاری لەسەر بکەن .
نمونەیەكی سادە ، زۆر لە بەكارهێنەرانی مۆبایل داوای ئەپلیكەیشنی پیشاندانی نەخشە یان ڕێگاو بان دەكەن ، بەلام كاتێك خاوەنی ئەو فرۆشگایە بە ئیمەیلی خۆی ئەپڵیكەیشنەكەت بۆ دادەبەزێنێت ، ئەوا دەتوانیت بە ئاسانی كامێرای مۆبایلكەت بكاتەوە یان سیخوریت بەسەرەوە بكات ، نمونە ئەپڵیكەیشنی trackview وە زۆر پرۆگرامی تریش هەیە کە دەتوانیت کار لەسەر مۆبایلەکەت بکات بێ ئەوەی ئاگەدار بیت دەتوانیت کامێرای مۆبایلەکەت بکاتەوە و سەیرت بکات بێ ئەوەی تۆ بزانیت کامێراکە کراوەتەوە .
چارەسەری ئەم كێشەیە چیە ؟
پێش ئەوەی تووشی ئەم كێشەیە بیت ، وە باشترە ئاگاداری مۆبایلكەت بیت و هەر ئەژمارێك كە لەسەری تۆمار كراوە لە بازار یان هی هاوڕێكانت ، ئەوا لەسەر مۆبایلكەت بیسرەوە و تەنها هەژمارێکت هەبێت کە خۆت داتناوە .
چارەسەر بۆ ئەندرۆید :
بۆ ئەمەش سەرەتا برۆ سەر settings پاشان accounts هەڵبژێردە و دواتر برۆ بەشی Google بزانە چەند هەژماری گووگل لەسەر مۆبایلەکەتە گەر زیاتر لە هەژمارێک بوو و بینیت چەند ئیمەیلێک هەیە پەنجە بنێ بە ئیمەیلەکە و دوا هەنگاویش برۆ كرتە لەسەر Remove account بكە و ئەو ئەژمارانە بشرەوە کە هی تۆ نین .
چارەسەر بۆ IOS (ئایفۆن و ئایپاد) :
سەیری ئەو هەژمارە بکە کە کراوە لەسەر ئەپ ستۆری مۆبایلەکەتە گەر لە بازاڕ یاخود کەسیكی تر بۆی دروست کرددویت وا باشە تاز وە بیسڕیتەوە و یەکێکی نوێ دابنێیت ، ئەم قۆناغانە جێ بە جێ بکە بۆ سڕینەوەی هەژمارەکە :
سەرەتا برۆ بۆ سێتینگی مۆبایلەکەت ، دوای ئەوە برۆ بۆ بەشی (Itunse & app store) و بیکەرەوە ئەو ئەژمارەت پێ دەڵێت کە کراوەتەوە (گەر هی خۆت نییە بیسڕەوە) پەنجەی لەسەر دابگرە چەند هەڵبژرادنێکت پێدەدات تۆ (Sign Out) دابگرە .
بۆ ئەوەی پێوسیتت بە کەس نەبێت فەرموو لەم دوو بابەتەدا چۆنیەتی دروستکردنی هەژماری گووگڵ و ئەپڵتان(ئایفۆن و ئایپاد) بۆ دادەنێین …
کلیک بکە دروستکردنی هەژماری گووگڵ لە رێگای مۆبایلەوە
کلیک بکە دروستکردنی هەژماری ئەپڵ(ئەپڵ ئایدی) (ئایفۆن و ئایپاد)
بە هیوای سود
گەر سوت بینیوە لەم بابەتە تۆش لای خۆت بڵاوی بکەرەوە