فەیسبووک خزمەتگوزاری نامەی SMS لەگەڵ مێسنجەر بەیەک دەبەستێتەوە.
ئاشکرایە کە کۆمپانیای فەیسبووک بەردەوام لە هەوڵی زیادکردنی خزمەتگوزاریەکانی دایە ، لەدواین خزمەت گوزاریش زیاد کردنی کردنەوەی زیاتر لە یەک ئەکاونت لە مێسنجەر بوو. لە ئێستا دا و کۆمپانیاکە لەهەوڵی زیادکردنی جۆرە تایبەتمەندیەکە کە بریتیە لە بەیەکەوە بەستنی نامەی مۆبایل SMS لەگەڵ مێسنجەر.
بەواتایەکی تر، کاتێک کەسێک لە ڕیەگەی ژمارە مۆبایلەکەیەوە نامەیەکی SMS ت بۆ دەنێرێ. ئەوا راستەوخۆ لە چاتی کەسەکە لە مێسنجەر دەردەکەوێت، پێویست ناکات نامەکانی ناو مۆبایل بکەیتەوە. وە بۆ ئەوەی جیاوازی بکەی لە نێوان چات و SMS ەکان، وا بڕیارە رەنگ بەکاربهێندرێت بۆ جیاواز کردنیان، بۆ نمونە ئەگەر رەنگی چاتەکان شین بێت، ئەوا رەنگی SMS ەکان مۆر دەبێت و بە ئاسانی لێکیان جیا دەکەیتەوە کە کامەیانە.
جیا لەوەش کۆمەڵێک تایبەتمەندی تر بەمزوانە دەخرێتە بەردەستی بەکارهێنەران تاوەکوو ئاسانکاریان بۆ بکات.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.