لە پێشانگای ( سی ئی ئێسی 2015) ی تەكنەلۆژی كە لە ویلایەتی لاس ڤێگاسی ئەمریكی بەرێوەچوو , كامێرایەكی كۆمپانیای كانونى یابانی توانی پلەی یەكەمینی باشترین كامێرای بەشدار بوو لەم پێشانگا تەكنەلۆژیە بۆ ساڵی 2015 بە دەست بهێنیت .

ئەم بەرهەمەی كۆمپانیای كانون لە جۆری (ئی ئۆ ئێس فایڤ دی ) مۆدێلی مارك 3 یە و لێنزەكەی 24 بە 70 میللی مەترە.

سیستەمی ئۆتۆفۆكسی هەیە و دەتوانێت 6 وێنە بگرێت تەنها لە یەك چركەدا و هەروەها شاشەكەیشی بە شێوەی فوول ئێچ دی وینە و تۆمارە ڤیدیۆییەكان نمایش دەكات .

لە ڕێگای پێوەركارێكی زیاد كراوەوە دەتوانێت دیمەنەكان بە شێوەی سێ رەهەندی تۆمار بكات .

شایەنی باسە نرخی ئەو كامێرایەی كۆمپانیای كانون تەنها 3 هەزار 99 دۆلارە .

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە