هاردی SSD خێرایەكەی چەند قاتی هاردی Hdd یە لە جۆرێكی نوێی هاردە، سەرەتا كە دەرچوو نرخەكەی زۆر گران بوو بە جۆرێك بوو نرخی هەندێكیان لە كڕینی لاپتۆپەكەی خۆی گرانتربوو، بەڵام لەم ساڵدا هەرزانیەكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بەردەوام بەرو دابەزاندن دەچێت بە تایبەتی هەندێك جۆریان، لە بازاڕەكانی كوردستان نرخی 256 گێگابایت SSD  دەگاتە 100$ و نرخی 512 دەگاتە 200$ كەمتر، بەڵام لێكۆلینەوەكان ئەوە دەردەخەن تا ساڵی 2017 بە شێوەیەكی وا دەبەزێت نرخەكەی بگاتە نزیك نرخی Hdd هەندێك زانیاری هەیە دەلێت نرخی 1 گێگابایت بگاتە 11 سەنت، ئەگەر ئەمە راست بێت ئەوا نرخی هاردی SSD  256گێگابایت دەكاتە نزیكەی 30$ ئەمەش شتێكی چاوەروان نەكراوە، چونكە هاردی SSD بەشێوەیەك كۆمپیوتەرەكەت خێرا دەكات كە بە چاو زۆر هەستی پێ دەكەیت و پلەی گەرمی بەرز نابێتەوەو پارتی لاپتۆپەكەت زیاتر دەپارێزێت و دەنگی بە هیچ شێوەیەك نییەو بەبەربوونەوەو جولاندنی لاپتۆپەكەت بە هیچ شێوەیەك تێك ناچێت و تەمنی زیاترە.

ئامادەکردنی :Younis Essmat

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ماڵپەری تێك ئای ، یەكەمین و گەورەترین ماڵپەری تەكنەلۆژیە لە كوردستان و عێراق ، تیایدا چەند شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژی خزمەتگوزاریە تەكنەلۆژیەكان وەكو هەواڵ و وانە و فێركاری بە زمانی كوردی و بە شێوەی خۆڕایی پێشكەش بە ئارەزوومەندانی تەكنەلۆژی دەكەن .

Comments are closed.