گەورە كۆمپانیای (نایك)ی ئەمریكی تایبەت بە كەل و پەلی وەرزشی , سەركەوتوو بوو لە دروست كردنی پێلاوێكی نوێ ی تەكنەلۆژیی كە دەتوانێت مۆبایل و تابلێت بارگاوی یاخود شەحن بكاتەوە .

بیرۆكەی دروست كردنی ئەم پێڵاوە تەكنەلۆژیە لەلایەن كۆمپانیای (سوول پاوەر)ەوە ئامادەكراوە و كۆمپانیای نایك خستویەتیە بواری جێبەجێكردنەوە .

دەربارەی چۆنیەتی بارگاوی كردنی ئامێرە هۆشمەندەكان لە ڕێگای ئەم پیڵاوە تەكنەلۆژیەوە , كۆمپانیای سوول پاوەر دەڵێت :بۆ ئەوەی ئامێرەكەت بارگاوی بكەیتەوە پیویستە چەند هەنگاویك برۆیت و بەمەش پێڵاوەكە راستەوخۆ جوڵەی پاژنەی پێكانت كە لە شیوەی میكانیكیە دەگۆرێت بۆ وزەی كارەبا .

لەوبارەیەو (داڤیت داڤیتیان) بەرێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای سوول پاوەر دەلێت : گەر بێت و یەك كاتژمیر بە پَی بڕۆیت ئەوا ئەم پێڵاوە دەتوانیت پاتریی مۆبایلەكەت تا ماوەی یەك كاتژمَیر و نیو بارگاوی بكاتەوە .

شایەنی باسە دەتوانیت كارەباكە پاشەكەوت بكەیت لە رێگای پاتری دەرەكی كە بە پێڵاوەكە بە ستراوەتەوە و لە كاتی پیویست مۆبایل یان تابلیتەكەتی پێ شەحن بكەیتەوە .

كۆمپانیای نایك ئاماژەی بەوە كردوە كە نرخی ئەم پێڵاوە تەكنەلۆژیە تەنها 69 دۆلاری ئەمریكیە .

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

دەرچووی كۆلێژی زانست - بەشی كۆمپیوتەر م ، 4 ساڵ وەكو گرافیك دیزاینەر كارم كردوە ،بەشداری چەندین خولی نێودەولەتیم كردوە خاوەنی زیاتر له‌ ١٢ بڕوانامه‌ى نێوده‌وله‌تیم (ئەمریكى، هۆڵەندی ، نه‌رویجى ، توركی )لە بواری كۆمپیوتەر و ئینتەرنێت. سەرۆكی ڕێكخراوی تێك ئای بۆ خزمەتگوزاری تەكنەلۆژیای زانیاری... ئامانجی ئێمە پشتگیری و پاڵپشتی كردنی شارەزایانی بواری تەكنەلۆژیایە و پەرەدانە به‌ بەرهەمەكانیان.......

كۆمێنتێك بنووسە