تۆری کۆمه‌لایه‌تی ئینستاگرام که له ئێسته‌دا خاوه‌نی ٦٠٠ میلیۆن به‌کارهێنه‌ره له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه
به‌مزووانه ئه‌توانی له ئینستاگرامدا له پۆستێکدا چه‌ندین وێنه و ڤیدیۆ پێکه‌وه له یه‌ک پۆست‌دا دابنێیت که له ڕابردووه له ئینستاگرامدا ته‌نها ئه‌توانی یه‌ک وێنه یاخود یه‌ک ڤیدیۆ دابنێیت بۆ پۆستێک به‌ڵام له ئێسته‌دا ئینستاگرام سه‌رقاڵی چالاک کردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه که له وه‌شانی نوێیدا جێگیر بکات که به‌کارهێنه‌ر بتوانێت له یه‌ک پۆست‌دا چه‌ندین وێنه و ڤیدیۆ دابنێت که نابێت له ١٠ وێنه یاخود ڤیدیۆ درێژه بکێشێت پێویسته ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی دیاری ئه‌که‌یت له رێژه‌ی ١٠ دانه زیاتر نه‌بێت
هه‌رچه‌نده خودی ئینستاگرام تا ئێسته وه‌ڵامێکی فه‌رمی بۆ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه نه‌بووه به‌ڵام له سه‌رچاوه زۆر نزیکه‌کان له‌و تۆڕ‌ه ئاماژه به چالاکردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه ئه‌ده‌ن له وه‌شانی داهاتوودا.
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت