لە نوێترین دەنگۆدا کە لە ئێستا دا سەرچاوەکانی هەواڵی تەکنەلۆژی بڵاویان کردوەتەوە و باسی لێوەدەکەن ئەوەیە کە پێدەچێت لەگەڵ دەست پێکردنی یاریەکانی ئۆلۆمپیادی ٢٠١٦ ی ئەمساڵ، مۆبایلێکی هۆشمەند دروست بکات ، کە بریتی دەبێت، لە گالاکسی ئێس حەوتی ئۆلۆمپیاد، کە تایبەتمەندیەکانی هاوشێوەی گالاکسی حەوت ئێج دەبێت لەگەڵ زیاد کردنی تایبەتمەندی جیاوازتر و دانانی لۆگۆی ئۆلۆمپیاد لە دواوەی مۆبایلەکە وەک ئاماژەی هاوبەشی سەرەکی یاریەکانی ئۆلۆمپیادی ٢٠١٦.
لە هەمان کاتدا دەنگۆی ئەوەش بڵاو بۆتەوە کە سامسۆنگ بڕیاری داوە ئاپێکی تایبەت دروست بکات بۆ بەکارهێنەرانی VR و زیاتر چێژ لە یاریەکان وەربگرن.
هەرچەندە کۆمپانیای سامسونگ بەفەرمی هیچ کامێکیانی رانەگەیاندوە ، بەڵام دئەم هەواڵانە لەسەرچاوەی بەهێز وەرگیراون و ئەگەری جێبەجێکردنیان زۆرە،
شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت