یەکێک لەو رەخنەنانە کە بەردەوام بەکارهێنەرانی ئایفۆن لە مۆبایلەکانیان دەگرن ئەوەیە کە رێگە نادات میمۆری زیاد بکەیت و میمۆری خۆشی شوێنی زۆر شت نابێتەوە.

بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای ساندیسک کە کۆمپانیایەکی تایبەتمەندە بە دروست کردنی میمۆری و هارد لە داهێنانێکی ناوازەدا، توانی کەیسێکی مۆبایل بە ناوی ئای ئێکسپاند میمۆری کەیس دروست بکات کە لەهەمان کاتدا میمۆری دەرەکیە و دەتوانی لە رێگەیەوە توانای ئایفۆنەکەت زیاد بکەت.
کۆمپانیاکە رایگەیاندوە کە کەیسەکە (کەڤەری مۆبایل) هەڵگەری هەریەکە کە لە میمۆری 32GB, 64GB or 126GB دەبێت و تەنها بۆ ئایفۆنی شەش و شەش ئێس دروست کراوە.

ixpandmemorycasegreyfront

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.