دوای ئەوە لە چەند رۆژی پێشودا دۆناڵد ترامپ وەکوو سەرۆکی ئەمەریکا دەستی بەکار بوو و لە یەکەم برایری دا برایری دا بە نەدانی ڤیزا و نەهێشتنی گەشت کردنی هاوڵاتیانی هەر یەکە لە وڵاتانی (عیراق – ئیران – سوریا – سودان – لیبیا – سۆماڵ – یەمەن) بۆ ئەمەریکا بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ ،کە ئەمش چەندان کاردانەوەی جیهانی لێکەوتەوە .

هەر بە هۆی ئەم بڕیارەی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا کۆمپانیای ڤایبەر لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کە بە هەر سێ زمانی ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی بڵاوی کردونەتەوە رایگەیاندوە کە بریاریان داوە بۆ بە خۆرایی کردنی خزمەتگوزاری ڤایبەر ئاوت لە نێوان ئەمەریکا و ئەو حەوت وڵاتەی کە ناتوانن گەشت بۆ ئەمەریکا بکەن .

Capture

خزمەتگوزاری ڤایبەر خۆی لە خۆیدا بە خۆراییە گەر بێت و هەردوو هاوبەش ئینتەنێتیان لا بێت و ئینتەرنێت بەکاربهێنن بەڵام گەر بێت و هاوبەشی یەکەم ئینتەرنێتی لابێت بەڵام هاوبەشی دووەم ئینتەرنێتی لا نەبێت بە پارەیە و دەتوانیت لە رێگای ڤایبەر ئاوتەوە پەیوەندی بکەیت بە هەر ژمارەیەک لە دونیاوە بەرامبەر بە بڕێک پارەی دیاری کراو لەلایەن ڤایبەرەوە ،هەر بۆیە لە ئێستادا لە کاتی پەیوەندی کردنی لە رێگای ڤایبەر ئاوتەوە لە نێوان ئەمەریکا و ئەم حەوت وڵاتە (عیراق – ئیران – سوریا – سودان – لیبیا – سۆماڵ – یەمەن) هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت و خزمەتگوزاریەکە بە خۆڕایی دەبێت .

viber-out

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.