کۆمپانای فەیسبووک بڕیاری داوە چەند گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی لە ماڵپەڕەکەی بکات بەوەی کە تایبەتمەندی پیشاندانی پۆستەکانی ناو پەڕەی سەرەکی بەجۆرێک بگۆڕێت کە سەرەتای کردنەوەی ئەژمارەکەت، ئەو پۆستانە پیشانت بدات کە پۆستی کەسی نزیکتن وەک خوشک و برا و خانەوادە ، ئینجا پۆستی پەیجەکانت پیشان بدات.ئەمەش بەجۆرێکە کە لە ماوەی رابردوودا زۆرێک لە بەکارهێنەران گلەیی ئەوەیان کردبوو کە زۆرینەی ئەو بابەتانەی کە دێتە پێشیان هی ئەو پەیجانەیە کە لایکیان کردوە و پۆستی کەس و خزمە نزیکەکانیان کەمتر دەبینن.

بۆ ئەم مەبەستەش کۆمپانیای فەیسبووک بڕیاری داوە کە گۆڕانکاری بکات لە ئەلگۆریذمی تایبەتی ماڵپەڕەکە و زیاتر بەرەو پێشی ببات.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.