کۆمپانیای گووگڵ خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی خێرای راگەیاندوە بۆ هەموو وڵاتانی جیهان ، لە قۆناغە سەرەتاییەکانیشی هەڵستاوە بە دروستکردنی خزمەتگوزاریەک کە لە رێگایەوە هەر ماڵپەریکت دەوێت بە خێرای و بە ماوەیەکی زۆر کەم بۆت دەکاتەوە بۆ مۆبایل .

کۆمپانیای گووگڵ ئەم خزمەتگوزاریەی لە کۆنگرەی  I/O 2015 کە بۆ گەشەپیدەران گرێدرا بوو راگەیاند ، وە گووگڵ رایگەیاندوە کەوا لە ئیستادا لە هەوڵی بەرو پیش بردنی و فراوانکردنی خزمەتگوزاری Google Web Light دەدات کە لەرێگایەوە یارمەتی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت دەدات بە خێرای هەر ماڵپەریکیان دەوێت بیکەنەوە لەو وڵآتانە خیرای ئینتەرنێتیان هێواش و لەسەر خۆیە .

لە ئیستادا گووگڵ  خزمەتگوزاریەکەی بەردەست کردوە  بە شێوەیەکی تاقیکاری و لە داهاتوودا بە شێوەیەکی فراوانتر پەرەی پێدەدات و بڵاوی دەکاتەوە .

کار کردنیشی بەم شێوەیەیە ئەم لینکە کۆپی بکە بکە و لەدوای نیشانەی یەکسانە= ئەو ماڵپەرە بنوسە کە دەتەویط بیکەیتەوە و ئینتەر بکە بە خێرای ماڵپەرەکەت بۆ دەکاتەوە :
http://googleweblight.com/?lite_url=http://your_website_URL

بە واتای گەر بمانەوێت ماڵپەری تێک ئای بکەیەنەوە لە دوای یەکسانە دەنوسین Techeye.org و ئینتەر دەکەینە ، وەکوو ئەم لینکە ، لەو کاتەدا دەبینین ماڵپەری تێک ئای بە خێراتر لە باری ئاسایی دەبێتەوە بەڵام  بە شێوازیكی جیاواز لە ماڵپەری تێک ئای دەبینین بابەتەکانی هەموو هێناوە تەنها دیزاینەکەی جیاوازە وەکوو ئەم لینکە فەرموو سەیری بکەن :
http://googleweblight.com/?lite_url=http://techeye.org


 

لەم ڤیدیۆیەدا هەردوو جۆری ئینتەرنیت تاقی دەکرێنەوە ئەم خزمەتگوزاریە بە ١٠ چرکە ماڵپەرەکە دەکاتەوە بەڵام بە ئینتەرنیتە ئاساییەکە ٦٠ چرکەی دەوێت واتا ٥٠ چرکە خێراتر ماڵپەرەکە دەکاتەوە .

ئامادەکردنی:راوێژ سەعید

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.