ئیڤان بلەس نوسەری دیاری بواری تەكنەلۆژی لە تویتێکدا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە توێتەر رایگەیاند، بەرهەمی نوێوی کۆمپانیای سامسونگی کۆری بریتی دەبێت لە گاڵاكسی نۆت حەوت کە مانگی ئەیلولی داهاتوو نمایش دەكرێت.
گاڵاكسی نۆت حەوت وابریارە قەبارەی شاشەكەی (5.7) ئینجی (QHD)ی سامۆلید دەبێت کە دواترینی تایبەتمەندیەکانی شاشەیە و میمۆریی ناوەکی (64) گێگا بایتە، و دەرچەی میمۆری دەرەکیشی دەبێت .
لە هەمان کاتدا، تایبەتمەندی پشکنەری چاو (iris scanner)بۆ زیاد دەکرێت.
تێبینی:(ئەم وێنەی خوارەوە نمونەیەکە لە تایبەتمەندی (iris scanner)، واتە ئەمە گالاکسی نۆت حەوت نیە.
هاوكات ئاماژەی بەوەش داوە، کە روونی كامێرای دواوەی (12) مێگا پێكسڵە و کامیرای پیشەوەی (5) مێگا پێكسڵە و بەرگەی ئاو و تەمو مژ دەگرێت.
هەروەها سامسونگ ئاماژەی بەوەداوە، ئەو جۆرە مۆبایلە بەهەریەكە لە رەنگەكانی (رەش و زیوی و شین) نمایش دەكرێت.
جێگەی باسكردنە كۆمپانیای سامسونگ لەدوای گاڵاكسی نۆت پێنج مۆبایلی نۆت شەشی دروست نەكردووە، بۆیە ئێستا راستەوخۆ مۆبایلی نۆت حەوت دروست دەكات.