بەپێی هەواڵێکی thenextweb کۆمپانیای فەیسبووک لەداهاتوودا خزمەتگوزاری unsend زیاد دەکات بۆ نامەکانی ناو مێسنجەر تاکوو بەکارهێنەر لەڕێگەیەوە بتوانێت ئەو نامانە بسڕێتەوە کە ناردوونی بۆ هاوڕێکانی لای خۆی و هاوڕێیەکەشی.
لە ئێستادا، بەکارهێنەرانی مێسنجەری فەیسبووک ناتوانن ئەو نامە نێردراوانە بسڕنەوە کە ناردوویانە بۆ هاوڕێکانیان و بەسڕینەوەیان هێشتا کۆپیەک لای بەرامبەر هەردەمێنێت، بەڵام لەمەوبەدوا پاش زیادکردنی ئەو تایبەتمەندییە، چیتر نیگەرانی ئەو نامانە نابین کە بەهەڵە دەنێردرێن و ئارەزووی ئەوە دەکەین لای کەسی بەرامبەر نەمێنن.
فەیسبووک کە خاوەنی ئینستەگرام و واتسئاپیشە هەمان ئەم تایبەتمەندیەی کە دەیەوێت بیخاتە ناو مێسنجەری فەیسبووک، لە ئێستادا بۆ هەردوو ئەپی ئاماژە بۆکراو زیادکردووە و بەکارهێنەران دەتوانن نامەکان لای خۆیان و هاوڕێکانیشیان بسڕنەوە. بەڵام ئەوەی تاکوو ئێستا لە مێسنجەردا هەبووە، تەنها Secret conversation بووە.
شایەنی باسە،بەگوێرەی هەواڵەکە بێت، چەند جارێک گفتوگۆی زیادکردنی ئەو تایبەتمەندیە کراوە بۆ مێسنجەری فەیسبووک پێدەچێت بەم زووانە بەردەست ببێت.