لەماوەی رابردوودا لەلایەن چەند دەزگایەک و چەند ماڵپەرێکی تەکنەلۆژیەوە هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە ئاپی فەیسبووک بێ ئەوەی رەزامەندی بەکارهێنەران وەربگرێت، دەنگیان تۆمار دەکات و چاودێریان بەسەرەوە دەکات.تا وای لێهات چەندان ناوەندی تەکنەلۆژی لەسەر ئەم پرسە هاتنە گۆ.

لە بەرامبەریشدا کۆمپانیای فەیسبووک بە فەرمی هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە و رایگەیاندووە بەهیچ شێوەیەک ئەم کارە ناکەن و بەکار‌هێنەرانی دڵنیا کردۆتەوە لە کارێکی لەم جۆرە.
تێبینی: بۆ زانیاری هاورێیان ، هەر بەرنامەیەک کە لەسەر مۆبایلەکەت دایدەبەزێنی لە سەرەتادا پێت دەڵێت کە ئەم بەرنامەیە توانای هەیە هەریەک لەمانە بەکاربهێنێت (بۆ نمونە مایک ،کامێرا ،وێنەکان ، ناوەکان ….هتد) واتە داوای رەزامەندی لە بەکارهێنەر دەکات.
هەروەها دەبێ لەوە دڵنیابین کە هیچ یەکێک لەبەرنامەکان جێگای متمانە نین و لەوانەیە سیخوڕێک بەسەرمانەوە بە بێ ئەوەی ئاگاداری بین.

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.