بەپێی نوێترین پروپاگەندەکان بێت مۆبایلی وەن پلاس ٥ ڕامەکەی ٨ گێگابایت دەبێت وەن پلەس ٥ وە ئەگەر هەیە بە پێی سەرچاوەکان بێت لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ــدا بڵاوبێتەوە

وا چاوەڕوان ئەکرێت کۆمپانیای وەن پلەس دوای وەن پلەس ٣ وەن پلەس ٥ بەرهەم دەهێنێت  وە رەنگە بپرسی بۆچی وەن پلەس ٤ بەرهەم ناهێنێت چونکە لای چینیەکان وا دەردەکەوێت ژمارە ٤ شەنسی خراپ ئەهێنێت ژمارە 4 لای چینیەکان هاوشێوەی وشەی مەرگە لە زمانی چینیدا .
بۆیە وەن پلەس ٤ بەرهەم ناهێنرێت
بە پێی راپۆرتی مالپەرە چینیەکان بێت ئەم بەرهەمە بەرزترین ئاستی تایبەتمەندی لە خۆ ئەگرێت وەن پلەس ٥ وا چاوەڕوانی لیدەکرێت کە پرۆسێسەرەکەی ٨٣٥ سناپدراگۆن بێت وە ناوکی Cpuکەی ٨ ناوک دەبێت وە پرۆسێسەری گرافیکی adreno 540دەبێت ڕوونمای مۆبایلەکە بە ١٤٤٠ لە ٢٥٦٠ پێکسڵدا خۆی دەبینێتەوە وە ئەبێیە یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیاکە کە وردی روونماکەی ١٠٨٠ لە ١٩٢٠ پیکسڵدا نابێت
وە کامێراکەی دوانە کامێرا دەبیت وا چاوەڕوانیش ئەکرێت نرخەکەی کەمتر لە ٥٠٠ دۆلار بێت هەندێک سەرچاوە ٤٢٠ دۆلاریان بۆ داناوە بەلام لە ئیستەدا بە فەرمی نرخی دیاری کراوی بۆ دیاری نەکراوە وە لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا بڵاودەبێتەوە وە چاوەڕوان ئەکرێت جێگیر بوونی رامی ٨ گێگابایی لەسەری شتێکی مەحاڵ نەبێت لەلایەن ئەم کۆمپانیا چینیەوە چاوەڕوانی مۆبایلێکی ئیجگار بەهێز بین بێگومان بە نرخێکی هەرزانیش .
ژێدەر : فۆن ئێرینا

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.