دوای پێنج ساڵ لە دەست بە کار بوونی ئینستاگرام و گەیشتن بە ئاستێکی نێودەوڵەتی و زۆربوونی ژمارەی بەکارهێنەرانی بۆ رێژەیەکی بەرچاو، رۆژی چوار شەممە کۆمپانیاکە جیهانی سەرسام کرد بە گۆڕینی لۆگۆی ئینستاگرام بۆ یەکەم جار.
هەرچەندە زۆرینەی ئاپەکانی مۆبایل بەردەوام گۆڕانکاری لە دیزاینی وێنەی ئاپەکانیان دەکەن ، بەڵام ئینستاگرام تەنها و بۆ یەکەم جار گۆڕی و دیزاینێکی تەواو جیاوازی هەڵبژارد لە دیزاینە کۆنەکە.

لە ئێستا دا دیزاینی ئینستاگرام بەم شێوەیەیە:
new instagram logo

ئەم دیزاینە نزیکەی نۆ مانگی پێچوە تاوەکوو دروست کراوە و لەلایەن تیمی سەرپەرشیارانەوە  رەزامەندی لەسەر دەربڕاوە.
سەدان دیزاین کراوە و شێوازەکەی گۆڕاوە تاوەکوو ئەمەی لێ دەرچووە.

لە ئێستادا ئینستاگرام خاوەنەکەی بریتیە لە کۆمپانیای فەیسبووک.

لێرەدا دەتوانن قۆناغەکانی دروست کردنی لۆگۆگەکە ببین:

 

 

 

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

راستی سعید سارمەمی - ئەندازیار و نووسەری بواری تەکنەلۆژیا دامەزرێنەر و دەستەی بەڕێوەبەرایەتی پرۆژەی تێک ئای.

Comments are closed.