پرۆگرامی ئەندرۆید ستۆدیۆ یەکێکە لە کەرەستە سەرەکیەکانی گۆگڵ بۆ دروست کردنی ئەپلیکەیشن بۆ سیستەمی ئەندرۆید بە شێوازێکی ئاسان و لەرێگای کۆد دارشتنەوە نوێترین وەشان لە پرۆگرامەکە بڵاوبۆیەوە لەژێر ناوی وەشانی ٢.٣ــدا
بەتەواوی ناوچەی سەرەکی کەرەستەکان بوونەتە یەک پارچە لەم وەشانەدا لە نێوانی توانا ریزکراو و گەورەکانی کە بۆ ئەم وەشانە زیادکراوە , گۆگڵ پشتیوانی لە وێنەی قەبارەی کەم و بچووکراوەی Webpدەکات , وە پشتیوانی لە کتێبخانەی constraintlayout دەکات و پشتیوانی لە وێجێکتەکان لە بەشەکانی لایەکانی سەرنووسەردا ئەکات
وە زیاتر لەوانە گۆگڵ یەک یاریدەدەری بەستەری بۆ ئەپلیکەیشنەکان لە هەلبژاردنی گەشەپێدەرانە داناوە تاوەکو بتوانن بۆ ناونیشانەکانی ئینتەرنێت و فلتەرە جۆرەو جۆرە دروست کراوەکان بە ئاسانتر دەستی پێی بگات وە شارەزایی instang run لەچاو وەشانەکانی تریدا ئەمجارە زۆرتر و باشتر چاک کراوە
یەکێک لە کێشە گەورەکانی لە وەشانەکانی رابردوویاندا پشتیوانی نەکردنی لە زۆری دووبارە بوونەوەی کۆپی پەیستەکان بوو خۆشبەختانە لەگەڵ ئەپدەیتدا نوێکەدا ئەم کێشەیە چارەسەر بووە بەتەواوەتی وە ئێستە لە سیستەمی ڕوالەتی x68 google API لایەنگری ١٩ (ئەندرۆید٤.٤ کیت کات ) پشتیوانی لێدەکرد تێیدا

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.