كۆمپانیای ئەپڵ داوا لەكۆمپانیای سامسونگ دەكات بڕی (180) ملیۆن دۆلار ببژێرێت بەهۆی لاسایی كردنەوەی نەخشەی ئامێری ئایفۆن.
لەدادگای شاری كالیفۆرنیا كۆمپانیای ئەپڵ سكاڵای یاسایی لەدژی كۆمپانیای سامسۆنگ بەرز كردۆتەوەو داوای بڕی (180) ملیۆن دۆلار دەكات و تۆمەتباری دەكات بەلاسایی كردنەوەی نەخشەی مۆبایلی ئایفۆن لەدوای ساڵی (2012).
چەند مانگ لەمەوبەر كۆمپانیای ئەپڵ بڕی (548) ملیۆن دۆلاری وەك سزای پێبژاردن لە كۆمپانیای سامسونگ وەرگرت، ئەوەش هەر بەهۆی لاسایی كردنەوەی نەخشەی داهێنانەكانی بوو.
جێگەی باسكردنە لەساڵی (2011) ەوە كێشەی نێوان ئەپڵ و سامسونگ بەردەوامە، ئەوەش دوای ئەوەی لەدادگا ئەپڵ داوای بڕی (2.5) ملیار دۆلاری لەسامسونگ كردبوو، بەڵام دادگا فەرمانی بە سامسونگ كرد تەنها بڕی (1) ملیار دۆلار سزای پێبژاردن بداتە كۆمپانیا ركابەرەكەی، بەڵام پاشان بەهۆی چەند پاشكۆیەكی یاسایی سزاكە بۆ (548) ملیۆن دۆلار كەمكرایەوە.