رێژەی بەکارهێنەرانی ئەندرۆید تا دێت زیاد دەکات و زیاتر گەشە دەسەنێت .

ئەندرۆید سەرەتا لەسەر دەستی ئاندی رۆبنەوە دروست کراو پەرەی پێدراوەدواتر لە لایەن گووگڵەوە کرایەوە و ببو بە بەشێک لە پڕۆژەکانی گووگڵ و بە شێوازێکی ناوازانە پەرەی پێدا و لە ئێستادا 85% بەکارهێنەرانی مۆبایل و سیتەمە هۆشمەندەکان ئەو سیتەمە بەکار دێنن .

لە توێژینەوەیەکی نوێدا سەنتەری Statista بڵاوی کردۆتەوە کە رێژەی بەکارهێنانی سیستەمە وەگەخەرەکانی مۆبایلی دیاریکردوە لە سەرەتادا لە ساڵی 2009 رێژەیەکی کەمی بەکارهێنەری هەبووە بەرە بەرە ئەو رێژەیەش لە زیاد بووندا بووە تاوەکوو گەیشتۆتە لە سەدا ٨٥ ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەی گووگڵ دیار دەخات لەو بوارەدا .

ئەوەی شایەنی باسە لە سەرەتادا سیستەمی وەگەڕخەری سیمبیان کە لە لایەن کۆمپانیای نۆکیاوە سەرپەرشتی دەکرا و بەکار دەهات بەکارهێنەریکی زۆری هەبوو بەڵام بە هۆی نوێ نەکردنەوەی کاریگەر لە وەشانەکاندا سیمبیان بە رێژەیەکی زۆر کەوتۆتەوە دواوە .

هەرچی سیستەمی IOS ی ئەپلیشە لە ٢٠٠٩ تاوەکوو ئیستا گۆرانکاریەکی ئەوتۆی بە خۆوە نەدیوە تا رادەیەک دەتوانین بڵیین پارێزگاری لەو رێژەیەی خۆی کردووە بەڵام نەیتوانیوە ئەو رێژەیە زیاد بکات ،وەکوو لە هێلکاری خوارەوەشدا بە جوانی روونکراوەتەوە .

theres-no-hope-of-anyone-catching-up-to-android-and-ios

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ساڵانێکە لەگەڵ تەکنەلۆژیای نوێ ئاشنام بە تایبەتی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندڕۆید, ئاروزوو دەکەم بەو زانیاریانەی هەمە خزمەت بە میلەتەکەم بکەم و لە تەکنەلۆژیای نوێ بگەین بە ئاستی میلەتانی تر

Comments are closed.