بەپێی راپۆرتێکی مالپەری Vtech بێت کاتی بڵابوونەوەی نۆکیا ٣٣١٠ـە لە مانگی ٤ــدا دەبێت کە وەک ئەزانین لە کۆنگرەی CES 2017ـدا راگەیاندرا کە دووبارە نۆکیا ٣٣١٠ــیان لەلایەن کۆمپانیای نۆکیاوە نوێکاری بۆ کرابوو بەجۆرێک لەوەی رابردوو نەدەچوو وە بۆ هەرسێ بەرهەمەکانی نۆکیا ٣ و نۆکیا ٥ و نۆکیا ٦ مانگی ٥ پێشبینی دەکات و ئاماژە بەوە ئەکات کە لە مانگی ٤ـەوە بلاوبوونەوەی بەرهەمەکانی نۆکیا دەست دەکات بە بلاوبوونەوەیان بەلام پێشتر وەک گوێمان لێبووبوو بەپێی بەرنامەکانی کۆمپانیای HMD Global  بێت هەر چوار بەرهەمی نۆکیا ٣٣١٠ـە لە جۆرە نوێیەکەی و نۆکیا ٣ و نۆکیا ٥ و نۆکیا ٦ دەسپێکی هاوینی ئەمساڵی بۆ دانابوو کە لە ١٢٠ بازاری جیهاندا بڵاوبێتەوە  بەلام گەر ئەو وتارەی ئەو مالپەرە راست بێت واتای ئەوە ئەگەیەنێت هەر ٤ بەرهەمەکەی نۆکیا پێش ئەو کاتەی کۆمپانیای HMD Global داینابێت بڵاودەبێتەوە و دەکەوێتە بەردەستی بەکارهێنەران و شەیدایانی بەرهەمەکانی نۆکیا وەک ئەزانین هەر ٤ بەرهەمەکەی نۆکیا یەکێک لە ناوازەترین بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیای و بە هەستانەوەی نۆکیا بۆ جارێکی تر وەسف ئەکرێت بەدلنایشەوە پێشتریش کۆمپانیای بەریتانی Clove لەمانگەکانی ٥ و ٦ـدا بۆ دانابوو تاوەکو دەست بکات بە فرۆشی ئەو بەرهەمانە بەلام تا ئێستە ئەم دەنگۆیانە بە تەواوەتی پشت راست نەکراونەتەوە کە ئاخۆ پێش کاتی خۆی بلاو دەبیتەوەیاخود نا تەنها ئەوە ئەزانرێت نۆکیا هەر ٤ بەرهەمەکەی لە یەک رۆژدا بلاو ناکەتەوە .

هەموو ماڵپەر و دەزگایەكی ڕاگەیاندن ئازادە لە بڵاو كردنەوەی بابەتەكانی ماڵپەری تێك ئای، بەمەرجێك ئاماژەی بە سەرچاوەكە بكات

شەیر بكە بۆ هاوڕێیانت

دەربارەی نوسەر

ئاره‌زوومه‌ندى ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریم ،زیاتر گرنگى به‌ ئۆپه‌ره‌یتن سیسته‌مى ئه‌ندرۆید و ڤیدیۆ گه‌یم ئه‌ده‌م ..سه‌رپه‌رشتیارى به‌شى پڕۆگرامه‌كانى كۆمپیوته‌ر و ئه‌ندرۆید له‌ ماڵپه‌رى تێك ئاى

Comments are closed.